#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

بانه‌ .. به‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان (13) كۆڵبه‌ر كوژران و برینداربوون

هەواڵی / 2/8/2021 135 جار بینراوە

بانه‌ .. به‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان (13) كۆڵبه‌ر كوژران و برینداربوون
 
شه‌ن پرێس:
له‌سنوری‌ شاری‌ بانه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ له‌چه‌ند كۆڵبه‌رێكی‌ كورد كرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك كوژرا و (12)ی‌ دیكه‌ش برینداربوون.
ماڵپه‌ڕی‌ (كۆڵبه‌ر نیوز) بلاَویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ئێران له‌سه‌ر سنوری‌ (هه‌نگه‌ژاڵ)ی‌ سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی‌ بانه‌ ده‌ستڕێژی‌ گولله‌ی‌ ڕاسته‌وخۆیان له‌و كۆڵه‌برانه‌ كردووه‌ و دواتریش له‌دژی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان, هاووڵاتیانی‌ بانه‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌به‌رده‌م بینای‌ قائیمقامیه‌تی‌ شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان, له‌و كاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ئێراندا, كۆڵبه‌رێك به‌ناوی‌ (فه‌ره‌یدون ساڵحی‌) كوژراوه‌, كه‌ خه‌ڵكی‌ بۆكانه‌ و (12) كۆڵبه‌ری‌ دیكه‌ش برینداربوون, كه‌ برینی‌ هه‌ندێكیان سه‌خته‌.






خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌