#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

تازه‌ترین لیستی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ حه‌ز و هێزی‌ سێكسیی پیاوان زیاد ده‌كه‌ن

هەواڵی / 27/7/2021 699 جار بینراوە

ئه‌گه‌ره‌كانی‌ نه‌زۆكیش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌
تازه‌ترین لیستی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ حه‌ز و هێزی‌ سێكسیی پیاوان زیاد ده‌كه‌ن

شه‌ن پرێس:
سه‌نته‌ری‌ ئه‌مریكی بۆ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ و ته‌ندروستیی‌ خۆراكی‌ تازه‌ترین لیستی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ حه‌ز و توانای‌ سێكسیی‌ پیاوان و لاوازیی سێكسیی ناهێڵن و هاوكات ده‌شبنه‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ ڕێژه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ تۆوی‌ پیاوان و به‌وه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی‌ نه‌زۆكی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.
لیستی‌ خۆراكه‌كان:
1/ سـیـر : یه‌كێكه‌ له‌ باشترینی‌ خۆراكه‌كان بۆ زیادكردنی‌ هێزی‌ جنسیی‌ پیاوان و به‌ مادده‌ی‌ (سیلینیوم)یش ده‌وڵه‌مه‌نده‌, كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌هێزتركردنی‌ توانای‌ سێكسی له‌ پیاواندا و پارێزگاریش له‌ ڕێژه‌ و جۆری‌ تۆوی‌ پیاو ده‌كات, هه‌روه‌ك به‌ ڤیتامین (B6) و مادده‌ی‌ (ئه‌لیسین)یش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ كه‌ كاریان بریتیه‌ له‌ پاڵنانی‌ بڕێكی‌ زیاتری‌ خوێن بۆ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی و چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفتی‌ لاوازی له‌ ڕه‌پبوونی‌ چوكدا.
2/ مـاسـی‌ : ماسی به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ له‌ باشترینی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ داده‌نرێن كه‌ كار له‌سه‌ر چالاكیی هێزی‌ سێكسیی‌ پیاوان و ئافره‌تانیش ده‌كه‌ن و به‌ (ئۆمیگا 3 و 6) ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و له‌ زۆرینه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانیشدا به‌ ته‌واوه‌تی‌ چاره‌سه‌ری‌ گرفتی‌ نه‌زۆكی ده‌كات, ئه‌گه‌ر بێتۆ هۆكاره‌كه‌ له‌ پیاوه‌كه‌وه‌ بێت.
3/ شـه‌ربـه‌تـی‌ هـه‌نـار : هه‌نار به‌ كاریگه‌رترینی‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان داده‌نرێت, كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ باشتركردنی‌ پێكهاته‌ و جۆری‌ تۆواوی‌ پیاوان و ڕۆڵێكی‌ زۆر  كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌ زیادكردنی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ تۆو و چالاكیی‌ هێلكه‌ گونه‌كان, هه‌روه‌ك ئاره‌زووی‌ ئه‌نجامدانی‌ چالاكی جنسیش زیاد ده‌كات.
4/ مـۆز : مۆزیش به‌ یه‌كێك له‌ باشترینی‌ میوه‌كان داده‌نرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ لاوازیی‌ سێكسی و هاوكارێكی‌ باشیشه‌ بۆ باشتر ڕه‌پبوونی‌ چوكی‌ پیاوان, هه‌روه‌ك به‌ ڤیتامینه‌كانی‌ (a , c , b1) و مه‌گنیسیۆم و پڕۆتینیش ده‌وڵه‌مه‌نده‌, كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌رپرسن له‌ گه‌یاندنی‌ خوێنی‌ زیاتر به‌ ناوچه‌ی‌ حه‌وز و ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی‌ پیاوان و باشتركردنی‌ چالاكیه‌ سێكسیه‌كانی‌.
5/ نـاوكـی‌ كـولـه‌كـه‌ : به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌رپرسه‌ له‌ باشتركردنی‌ چالاكیه‌ سێكسیه‌كانی‌ پیاوان و به‌ (زینك) ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و كاریش له‌سه‌ر زیادكردنی‌ هۆڕمۆنی‌ (تستوستیرون) و ژماره‌ و ئاستی‌ تۆو و چالاكیی‌ هێلكه‌ گونه‌كان ده‌كات, جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ (ئۆمیگا) و چه‌ورییه‌ به‌سووده‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده‌, كه‌ زۆر به‌سوودن له‌ گه‌یاندنی‌ خوێنێكی‌ زیاتر به‌ ئه‌ندامی‌ زاووزێی‌ پیاوان و ئافره‌تانیش و بۆ باشتركردنی‌ لاوازیی‌ ڕه‌پبوونی‌ چوكیش زۆر باشه‌.
6/ ئـه‌ڤـۆگـادۆ : له‌ میوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌ به‌ ڤیتامین (E ) كه‌ هاوكاره‌ له‌ زیادكردن و باشتركردنی‌ بڕ و جۆری‌ تۆوی‌ پیاوان به‌ ئاستێكی‌ به‌رز.
7/ سـێـو: سێویش به‌هه‌مان شێوه‌ كار له‌سه‌ر زیادكردنی‌ ئاستی‌ تۆوی‌ پیاوان ده‌كات و هاوكاره‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ر و هۆكاره‌كانی‌ نه‌زۆكی‌.
8/ تـه‌مـاتـه‌ : زۆرینه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ كه‌می و بێ پیتیی تۆو و نه‌زۆكیی‌ پیاوان بۆ كه‌میی‌ مادده‌ی‌ (لیكۆبین) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌, له‌كاتێكدا كه‌ ته‌ماته‌ به‌و مادده‌یه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌, هه‌روه‌ك بڕێكی‌ زۆریشی له‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان تێدایه‌, كه‌ هاوكاره‌ له‌ نه‌هێشتنی‌ لاوازیی‌ سێكسی و چالاكیی‌ زیاتری‌ هێلكه‌ گونه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ز و هێزی‌ سێكسی.




خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌