#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

یه‌ك هێشوو تـرێ‌ به‌ زیاتر له‌ ده‌فته‌رێك دۆلار فرۆشرا

هەواڵی / 25/7/2021 210 جار بینراوە

یه‌ك هێشوو تـرێ‌ به‌ زیاتر له‌ ده‌فته‌رێك دۆلار فرۆشرا
 
شه‌ن پرێس:
له‌ ووڵاتی‌ ژاپۆن, یه‌ك هێشوو تـرێـی‌ جۆری‌ (ڕۆبی ڕۆمان) له‌ وه‌رزی‌ پێگه‌ییشتنیدا به‌ (12,700) دۆلار فرۆشرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (هسیه‌ مینج تا) باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بڕی (1,4) ملیۆن یه‌نی‌ ژاپۆنی, كه‌ ده‌كاته‌ (12,700) دۆلاری‌ ئه‌مریكیی داوه‌ به‌ ته‌نها هێشوویه‌ك ترێ‌ له‌ جۆری‌ (ڕۆبی ڕۆمان) و ووتوشیه‌تی‌ كه‌ پێی‌ وایه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ داویه‌تی‌ به‌و هێشووه‌ ترێیه‌ هێشتا هه‌رزانه‌ و كه‌متره‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ كه‌ شایسته‌ی‌ ماندوویه‌تیی‌ جوتیاره‌ به‌رهه‌مهێنه‌كه‌یه‌تی‌.
دوای‌ (14) ساڵ له‌ هه‌وڵدان و توێژینه‌وه‌ له‌ ووڵاتی‌ ژاپۆن, ئه‌نجامه‌كان گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ترێی‌ جۆری‌ (ڕۆبی ڕۆمان) به‌رهه‌م بهێنن, كه‌ قه‌باره‌ی‌ ده‌نكه‌كانی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و ڕه‌نگی‌ جوان و گه‌شه‌ و تامێكی‌ زۆر خۆشی هه‌یه‌ و بۆ ته‌ندروستیش زۆر باشه‌ و ئه‌و هێشووه‌ش بۆ هه‌ر ده‌نكێكی‌ زیاتر له‌ (100) دۆلاری‌ ئه‌مریكی كه‌وتووه‌.





خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌