#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

كوڕی شیرینم ئه‌م 18 خاڵه‌ فێربه‌ تاوه‌كو سه‌ركه‌وتوتر بیت له‌ ژیان

هەواڵی / 15/7/2021 373 جار بینراوە

ئازیزان و دۆستانی دەریا وەك توێژەرێك ئەم چەند خاڵە دەخەمە روو .

18 خاڵ تاوه‌كو سه‌ركه‌وتوتر بین..لە ژیان .

 
بۆ تۆی خۆشەویستم ...
1- هه‌موو كه‌سێك بناسه‌ به‌ڵام هاوڕێیه‌تی هه‌موو كه‌سێك مه‌كه‌
2- هه‌موو شوێنێك شاره‌زابه‌ به‌ڵام بۆ هه‌موو شوێنێك مه‌ڕۆ
3- هه‌موو شتێك ببینه‌ به‌ڵام باوه‌ڕ به‌هه‌موو شتێك مه‌كه‌
4- گوێ له‌هه‌موو كه‌سێك بكره‌ به‌ڵام هه‌موو قسه‌یه‌ك مه‌كه‌
5- گه‌ر هه‌موو دنیا دڕك بوو تۆ هه‌ر وه‌ك گوڵ به‌
6- گه‌ر له‌سه‌رمایا ڕه‌ق بویته‌وه‌ به‌رگی ناپاكی له‌به‌ر مه‌كه‌
7- گه‌ر له‌تینواندا خنكایت ئاوێك مه‌خۆره‌وه‌ كه‌ ئابڕوت به‌رێت
8- گه‌ر نوقمی ئاویش بویت به‌سه‌ر پردی نامه‌ردا مه‌په‌ڕێره‌وه‌
9- گه‌ر كه‌سێك دڵی شكاندیت تۆ دڵی كه‌س مه‌شكێنه‌ جونكه‌ پڕكردنه‌وه‌ی دۆڵێك ئاسانتره‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی دڵی مرۆڤێك
10-هار كات نهێنیه‌كت دركاند ئه‌وه‌ بزانه‌ تۆ تیرێكت داوه‌ به‌ده‌ست به‌رامبه‌ره‌كه‌ت
11 به‌گریانی كه‌س پێ مه‌كه‌نه‌و مه‌هێڵه‌ كه‌س به‌گریانت پێ بكه‌نێت
12- وشه‌یه‌ك به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ كه‌خۆت پێت ناخۆشه‌ به‌خۆتی بڵێت
13- مافی كه‌س مه‌خۆ بۆ مافی خۆت بجه‌نگه‌
14- نهێنی خۆت به‌هه‌موو كه‌سێك مه‌ڵێ و نهێنی كه‌سانی تریش بپارێزه‌
15- چاوه‌ڕوان مه‌كه‌ ڕوداوه‌كان تۆ بكۆِڕن به‌ڵكو خۆت ڕوداوه‌كان بگۆڕه‌
16- با وته‌كانت هه‌ڵبژارده‌ی ناخت بن هیچ شتێك بێ بیركردنه‌وه‌ مه‌ڵێ
17- داوای یارمه‌تی له‌كه‌سانی تر بكه‌ به‌ڵام هه‌رگیز لێیان مه‌پارێره‌وه‌ چونكه‌ هیچ شتێك وه‌ك ئابڕوت نیه‌
18- پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵك ببینت و باسیان بكه‌یت باشتره‌ هه‌ڵه‌كانی خۆت چاره‌سه‌ر بكه..!!

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌