#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

جیهان .. له‌ هه‌ر خوله‌كێكدا (11) كه‌س له‌ برساندا ده‌مرن

هەواڵی / 13/7/2021 116 جار بینراوە

جیهان .. له‌ هه‌ر خوله‌كێكدا (11) كه‌س له‌ برساندا ده‌مرن
 
شه‌ن پرێس:
له‌ ڕاپۆرتێكیدا, ڕێكخراوی‌ (ئۆكسفام)ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌, كه‌ ڕێكخراوێكی‌ مرۆیی‌ به‌ریتانیه‌, باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغێكی‌ زۆر ترسناك و له‌ هه‌ر خوله‌كێدا (11) كه‌س له‌ جیهاندا به‌هۆی‌ برسێتییه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ئه‌و ژماره‌یه‌ش زۆر له‌ ژماره‌كانی‌ مردن به‌هۆی‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ زیاتره‌.
ئۆكسفام ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌حاڵی‌ ئێستای‌ جیهانیدا, له‌ هه‌ر خوله‌كێكدا (7) كه‌س به‌هۆی‌ په‌تای‌ كۆرۆناوه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن, به‌ڵام ئاستی‌ مردن به‌هۆی‌ برسێتییه‌وه‌ زۆر له‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رزتره‌.
ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كه‌ باسیشی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ئێستادا زیاتر له‌ (155) ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا به‌ده‌ست به‌دخۆراكیی‌ تونده‌وه‌ ده‌ناڵێنن.



خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌