#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

په‌رلەمانی یەکێتی ئەوروپا: نیگەرانین لەو سزایەی کە سەپێندراوه‌ بەسەر زیندانیانی بادینان

هەواڵی / 30/6/2021 148 جار بینراوە

دۆسیەکە دەکەینە کاری لەپێشینەمان
په‌رلەمانی یەکێتی ئەوروپا: نیگەرانین لەو سزایەی کە سەپێندراوه‌ بەسەر زیندانیانی بادینان

یه‌كێتیی ئه‌وروپا راگه‌یه‌ندراوێكی‌ فه‌رمی‌ له‌باره‌ی سزادانی ده‌ستگیركراوانی‌ بادینان بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ دا، نیگه‌رانییه‌كانیان ئه‌و بانگه‌شانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان، نه‌گه‌یشتنی دۆسیه‌كه‌ به‌ ده‌ستی تیمی پارێزه‌ران و هه‌روه‌ها گوشاره‌ سیاسییه‌كانی سه‌ر دۆسیه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوێستی یونامی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ دراوه‌ و رایده‌گه‌یێنێت، یه‌كێتیی ئه‌وروپا و نێرده‌ی دیپلۆماسی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق هاوبه‌شی ئه‌و نیگه‌رانییه‌ جیدییه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن یوونامی و نووسینگه‌ی كۆمسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتی هاوبه‌شیان له‌ 12ی ئایارادا خرایه‌ڕوو كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ رێز له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دادگاییكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌كاتی دادگاییكردنه‌كاندا نه‌گیراوه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "شاندی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و نێرده‌ی دیپلۆماسی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عێراق هانی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن چاو به‌ پێشنیازه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی یوونامی و كۆمسیاری باڵای مافه‌كانی مرۆڤدا بخشێننه‌وه‌.
 له‌ بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌دا ته‌نیا گۆڕانكاری له‌ تۆمه‌تی‌ سیخوڕیكردنی رۆژنامه‌ڤان و چالاكڤانه‌كان بۆ كۆنسوڵخانه‌كان كراوه‌ و ئه‌و لابراوه‌، كه‌ به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران و چالاكان پێیان وایه‌ داواكاری‌ پێداچوونه‌وه‌كه‌ به‌ بڕیاری‌ دادگادا ته‌نیا بۆ مه‌به‌سته‌ و بووه‌ و وڵاتانیش ته‌نیا ئامانج و فشاریان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌.

لەئەنجامی پەیوەندی تەلەفۆنی و نوسراو لەنێوان ڕەگەز کەمال و ژمارەیەک پارلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا، بەرپرسانی دیسکی عێراقی بەناوی تەواوی پارلەمانتارانی ئەندام  نیگەرانی خۆی دەربڕی و بڕیاریدا کە دۆسیەی سزادراوان لەئەجێندای کارەکانیان دەبێت.
دەقی نوسراوەکە:
بەڕێز ڕەگەز،
سوپاس بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی و گەیاندنی ئەو حاڵەتانە. ئێمە زۆر دڵگرانین و داوای لێبووردن دەکەین کاتێک گوێبیستی ئەو سزادانە بووین...
ئێمە، ئەو دۆسیەو بارودۆخە دەبەینە ناو گفتوگۆکان و کاری پارلەمانمان و ببینین کە چیمان پێدەکرێت بۆ ئەم بارودۆخە.
جارێکی تر سوپاس بۆ گەیاندنی ئەو دۆسیەیە.
لەگەڵ ڕێزدا
ئەمە دوای ئەوە هات، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو، دادگاکانی پارتی  سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لەگیراوانی بادینان و سزای ۷ساڵ بەسەر قەهرەمان شوکری و ساڵێک بۆ ئومێد بەروشکی سەپاند.
ڕەگەز کەمال
ڕێکخەری ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌