#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

دادگا 6 ساڵ زیندانی بۆ ده‌ستگیركراوان په‌سه‌ندكرد .. داواده‌كرێ بارزانی لێبوردنیان بۆ ده‌ربكات

هەواڵی / 27/6/2021 98 جار بینراوە

داخەوە بڕیارەكە پێچەوانە بوو
دادگا شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ ده‌ستگیركراوانی بادینان په‌سه‌ندكرد..داواده‌كرێ بارزانی لێبوردنیان بۆ ده‌ربكات

شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 27-6-2021 دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێم بڕیاری سزادانی ده‌ستگیكراوانی بادینانی به‌ شه‌ش ساڵ زیندانی، په‌سه‌ندكرد. رێكخراوێكیش داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات لێخۆشبوونی تایبه‌ت بۆ ئازادكردنیان ده‌ربكات.

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی كردن له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان، له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، "دوباره‌ داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین، داخوازی ئێمەو ئەو رێكخراوانەو خێزانی حوكمدراوان، فەرامۆش نەكات و لێبوردنیان بۆ دەربكات چونكە  لە رووی یاساییەوە قۆناغێكی راستكردنەوەی بریاری دادگا نەماوە، تەنها دەركردنی بریاری لێبوردنی تایبەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بریارەكە هەڵدەوەشێتەوە".

"وەك پێشتریش داخوازییەكمان خستبۆیە بەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان، گەر بریاری كۆتایی دادگای پێداچوونەوە  هەمان بریاری دادگای تاوانەكانی هەولێر بێت، ئەوە دەسەڵاتەكانی خۆی بەكار بهێنێت و لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربكات".

سه‌نته‌ری میترۆ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وان چاوه‌ڕوانبوون، دادگای دادگای پێداچوونەوە ئاورێك لەو هەموو داخوازی و نارەزایەتییەی رێكخراوەكانی ناوخۆ، دەرەوە و خێزانی حوكمدراوەكان بدەنەوە، بڕیارەكەیان لە بەرژەوەندی فراوانكردنی ئازادی رادەربڕین بشكێتەوە.

"بەڵام بە داخەوە بڕیارەكە پێچەوانەی ویست و داخوازی ئێمە بوو وەك سەنتەری میترۆو زۆرێك لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و چاودێرانی پرۆسەی دیمۆكراسی لە كوردستان". له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ وا هاتووه‌.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌