#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

چوار په‌رله‌مانتاری كورد :سزادانی ئومێد به‌رۆشكی سیاسی و زاڵمانه‌یه‌

هەواڵی / 23/6/2021 140 جار بینراوە

پێویستە بەرۆشکی قەرەبوو بکرێتەوە
چوار په‌رله‌مانتار: حوکمی دادگای دهۆک بە سیاسی و زاڵمانە دەزانین دەرهەق به‌ رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی
شه‌ن پرێس:
چوار په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنن، دوێنێ دادگای کەتنی دهۆک حوکمی ساڵێک و دوو مانگ و سزای دارایی بەسەر رۆژنامەنوسی لاو ئومێد بەرۆشکی دا سەپاند، ئێمە ئەم حوکمەی دادگای دهۆک بە سیاسی و زاڵمانە دەزانین دەرهەق رۆژنامەنوسی لاو ئومێد بەرۆشکی کە تاکە تاوانی گواستنەوەی زانیاری دروست و تەسلیم نەبونە بە ترس و تۆقاندن.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

پێویستە ئومێد بەرۆشکی قەرەبوو بکرێتەوە و پاداشت بکرێت
دوێنێ دادگای کەتنی دهۆک حوکمی ساڵێک و دوو مانگ و سزای دارایی بەسەر رۆژنامەنوسی لاو ئومێد بەرۆشکی دا سەپاند، ئێمە ئەم حوکمەی دادگای دهۆک بە سیاسی و زاڵمانە دەزانین دەرهەق رۆژنامەنوسی لاو ئومێد بەرۆشکی کە تاکە تاوانی گواستنەوەی زانیاری دروست و تەسلیم نەبونە بە ترس و تۆقاندن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئومێد بەرۆشکی و ژمارەیەکی زۆر لە ئازادیخوازانی بادینان ماوەی ساڵێکە بە ناحەق لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵات راگیراون بەبێ بونی رێکاری دادگەرانە و دەرفەتی پێویست بۆ بینینی پارێزەر پێش لێکۆڵینەوە.
بەدڵنیای حوکمی دادگا دژی ئازادیخوازانی بادینان دەسەڵاتی ستەمکار رسواتر و ئازادیخوازانیش شکۆدار تر ئەبن. هەروەك دەبینن لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا رەتکردنەوەیەکی گەورە هەیە سەبارەت بەو حوکمە زاڵمانە. ئومێد و هاورێکانی دەبێت بە باشترین شێوە رێزی ماندوبون و کارەکانیان بگیرێت تا بتوانن رۆشنایی بخەنە سەر تاریکییەکانی دەسەڵات.
غالب محمد عەلی
رێبوار کەریم مەحمود
ئەحمەد حاجی رەشید
سەرکەوت شەمسەدین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌