#دەستگیركراوانی بادینان

لە جیاتی جەژنە پیرۆزە ھەندێك ئامۆژگاری تەندروستی زێرین

هەواڵی / 13/5/2021 204 جار بینراوە

لە جیاتی جەژنە پیرۆزە دەمەوێ ھەندێ ئامۆژگاری تەندروستی زێرینتان بۆ بکەم بەدیاری بۆ ڕۆژانی جەژن


لە کاتی (تسمم) ژەھراوی بوونی گەدە ١ تا ٣ پەرداخ شیر بخۆرەوە لەگەڵ ٢ تا ٤ پەرداخ ئاوی شلەتێن و دووربکەوە لە خواردنی قورس

- لەکاتی سکچون و ژانە سک ١ کەوچک ھەنگوین یان ١ پەرداخ سماق (ترش) لەناو ١ پەرداخ ئاو لەگەڵ ٢ تا ٣ دنکە قەرنەفل
 ١ تا ٣ جار دووبارە بکەوە لەگەڵ ٢ تا ٤ پەرداخ ئاو

- لە کاتی ڕشانەوە یان ھێلنج ھاتنەوە ١ سێوی زەرد بێ پەلک لەگەڵ ٢ پەرداخ ئاو و ١ کەوچک زەڵاتە ھەنگوین لە عەسارە بدە بیکە شەربەت ھێواش ھێواش بخۆرەوە
١ تا ٣ جار دووبارە بکەوە

- لە کاتی قەبز بوون (٢ پەرداخ تووی تەڕ یان ووشک) یان (٥ دنکە قەیسی و ٢ گێزەر) لەگەڵ ٣ پەرداخ ئاو بکە شەربەت بخۆرەوە ڕۆژانە ٢ جار ئامادەبکە
- لە کاتی ژانەسەر ١ پارچە لیمۆ بخەرە ناو ١ پەرداخ چایەکی کەم کولاو لەم ڕۆژە ١ تا ٣ جار دووبارە بکەوە

- لەکاتی ژانی گورچیلە ١ تا ٤ خەیار و کەمێک کەرەوز لەگەڵ ٢ تا ٤ پەرداخ ئاو
یان شەربەتێک دروست بکە لە ١ سێوی کەسک و ١ کیوی و ١ لیمۆ و کەمێک کەرەوز ٣ تا ٤ پەرداخ ئاو لە عەسارە بدە بیکە شەربەت بیخۆرەوە

- لە کاتی ژانی ددان ١ کەوچک چایە تۆزی قرنفل لە ناو ١ پیالە ئاوی گەرم کە سارد بۆوە غەرغەرەی پێ بکە
 ١ تا ٣ جار دووبارە بکەوە

- ئاگاداری تەندروستی خۆتان بن ھەوڵبدەن لەم جەژنە خواردن کەم کەم بخۆن پەلە مەکەن

ئەگەر زۆریش پێوویست بوون بۆ بارێکی لەناکاو  دەتوانن نامە بنێرن بە ژمارەی تایبەتی خۆم ٠٧٥٠٤٥٦٤٥٨٩  ڤایبەر یان واتس ئەپ

جەژنتان پیرۆز بێت و نوێژ و ڕۆژووتان قبول بێت
دوعای خێرمان بۆ بکەن

 دکتۆر بدر سورچی
پسپۆڕی گیادەرمان