#دەستگیركراوانی بادینان

بەھۆی دابیینەکردنی 1 ملیار دینارەوە سەدان ھەزاران درەختی سلێمانی لەبەردەم مەترسی وشک بونە.

هەواڵی / 12/5/2021 148 جار بینراوە

بەھۆی دابیینەکردنی 1 ملیار دینارەوە سەدان ھەزاران درەختی سلێمانی لەبەردەم مەترسی وشک بونە.

ڕێژەی درەخت و سەوزایی لە سلێمانی لە ئاستێکی زۆر باشدایە، بەڵام بەھۆی دابیننەکردنی یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ئاودان مەترسی وشکبونی سەدان ھەزار درەخت ھەیە..
ئێستا نوسراوی تەرخانکردنی ئەم پارە لە وەزارەتی دارایەوە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران. داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە کە ئەم پارە تەرخان بکات..
لە سنوری سەرۆکاتی شارەوانی سلێمانی
٦٥٠ باخچەو ١٢ و پارک ھەیە، لەگەڵ ھەواری شار
٣٣٠ بلوار ھەیە، ٣ ملیۆن دار ھەیە..
بەھۆی یەک ملیار دینارەوە ئەوەی ساڵانێکە بونیاددراوەو بەھایەکی زۆر گەورەتری لە پارە ھەیە خەریکە لە نێو دەچێت..
لێرەوە ڕایدەگەیەنم ئەگەر لە زووترین کاتدا ئەم پارەیە دابیننەکرێت لەلایەن حکومەت و ئەوانەی دەسەڵات و زەوی ئەم شارەیان بەدەستە، ناھێڵین ئەم دارانە وشک ببێ، توانای خۆمان زۆر سنوردارە بەڵام لە پێناو ئەم درەختانەدا سواڵ دەکەین و ناھێڵین وشک ببێت..

عەلی حەمە ساڵح