#دەستگیركراوانی بادینان

زیاتر له‌نیوه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ توركیا خـه‌و به‌ خـواردنی‌ كیلۆیه‌ك گۆشته‌وه‌ ده‌بینن

هەواڵی / 12/5/2021 302 جار بینراوە

زیاتر له‌نیوه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ توركیا خـه‌و به‌ خـواردنی‌ كیلۆیه‌ك گۆشته‌وه‌ ده‌بینن
 
شه‌ن پرێس:
ڕۆژنامه‌ی‌ (زه‌مان)ی‌ توركیا ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ئه‌كات خـواردنی‌ كیلۆیه‌ك گۆشت له‌ مانگێكدا له‌لای‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ توركیا بووه‌ به‌ خـه‌ون.
له‌ ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كیدا, كۆمه‌ڵه‌ی‌ مافی‌ به‌كاربه‌ر له‌ توركیا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ (84,4%)ی‌ خه‌ڵكی‌ توركیا مانگانه‌ كه‌متر له‌ یه‌ك كیلۆ گۆشت ئه‌خۆن و هاووڵاتیه‌ هه‌ژاره‌كانیش خۆراكه‌ سه‌ره‌كیه‌كانیان پێناگات و بابه‌تی‌ كۆرۆنا و گرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ شتومه‌كیش ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر دۆخی‌ ژیانیانی‌ خراپ كردووه‌, هه‌ربۆیه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ توركیا خه‌ون به‌ خـواردنی‌ كیلۆیه‌ك گۆشته‌وه‌ ئه‌بینن.
كۆمه‌ڵه‌كه‌ ده‌شڵێت كه‌ خـواردنی‌ گۆشتی‌ ماسی و مریشكیش به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌میكردووه‌ و ئه‌وه‌ش بۆ خراپیی‌ دۆخی‌ ئابوری‌ و سه‌ختیی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.