#دەستگیركراوانی بادینان

بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس چه‌ند مووشه‌كێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ ئیسرائیل كرد

هەواڵی / 12/5/2021 190 جار بینراوە

بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس چه‌ند مووشه‌كێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ ئیسرائیل كرد
 
شه‌ن پرێس:
له‌ كاردانه‌وه‌ی‌ هێرش و پێشێلكارییه‌كانی‌ سوپای‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر موسوڵمانان له‌كاتی‌ نوێژی‌ ته‌راویح و له‌ناو مزگه‌وتی‌ ئه‌قصای‌ پیرۆزدا, بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس له‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ی‌ فه‌له‌ستینه‌وه‌ چه‌ند مووشه‌كێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ چه‌ند ئامانجێكی‌ ئیسرائیلی كرد.
كه‌ناڵی‌ ئاسمانیی‌ (الجزیره‌) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌تیبه‌كانی‌ قه‌سامی‌ باڵی‌ سه‌ربازیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ به‌رگری حه‌ماسی ئیسلامی‌ چه‌ند مووشه‌كێكیان ئاڕاسته‌ی‌ چه‌ند ئامانجێكی‌ ئیسرائیلی كردووه‌.
پێشتر بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس هۆشیاری‌ و مۆڵه‌تی‌ دابووه‌ سوپای‌ جوله‌كه‌ تا له‌ مزگه‌وتی‌ ئه‌قصا بكشێته‌وه‌ و ده‌ستگیركراوه‌كانیش ئازاد بكات و ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆش مۆڵه‌ته‌كه‌ كۆتایی‌ هات و حه‌ماس ئه‌و مووشه‌كانه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ ئامانجه‌ ئیسرائیلیه‌كان كرد و جوله‌كه‌كانیش به‌ لێدانی‌ زه‌نگی‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ و به‌ په‌له‌ هه‌موو چوونه‌وه‌ ماڵ و حاڵه‌كانی‌ خۆیانه‌وه‌.