#دەستگیركراوانی بادینان

كه‌ربه‌لا .. خۆپیشانده‌ران كونسوڵخانه‌ی‌ ئێرانیان سوتاند

هەواڵی / 12/5/2021 226 جار بینراوە

كه‌ربه‌لا .. خۆپیشانده‌ران كونسوڵخانه‌ی‌ ئێرانیان سوتاند
 
شه‌ن پرێس:
له‌پاش چه‌ند كاتژمێرێك له‌ تیرۆركردنی‌ (ئیهاب جواد وه‌زنی‌)ی‌ چالاكی‌ مه‌ده‌نیی‌ دیاری‌ شاره‌كه‌, خۆپشانده‌رانی‌ كه‌ربه‌لا هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر باره‌گای‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران له‌ پارێزگاكه‌ و به‌شێكیان سوتاند.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ تیرۆركردنی‌ ئیهاب جواد, ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ری‌ پارێزگای‌ كه‌ربه‌لا هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر باره‌گای‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئێران له‌ پارێزگاكه‌ و ئاگریان له‌ به‌شێكی‌ به‌ردا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌ڕه‌مه‌كی‌ ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كرد بۆ دوورخستنه‌وه‌یان, به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان و درێژه‌دان به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان.
به‌ره‌به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند چه‌كدارێك به‌ ماتۆڕسكیله‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئیهاب جواد وه‌زنیی‌ چالاكوانی‌ دیاری‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ تشرینی یه‌كه‌می‌ ڕابردووی‌ كه‌ربه‌لا و كوشتیان و پۆلیسی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت كه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیكردنی‌ تیرۆریسته‌كان چڕكردووه‌ته‌وه‌.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ (ستیڤن هیكی)ی باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ (مسته‌فا كازمی‌) كردووه‌ كه‌ هه‌نگاوی‌ به‌په‌له‌ بنێت بۆ سزادانی‌ تاوانبارانی‌ كوشتنی‌ ئه‌و چالاكوانه‌.