#دەستگیركراوانی بادینان

میصر .. ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ (30) هاووڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركراون

هەواڵی / 12/5/2021 187 جار بینراوە

میصر .. ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ (30) هاووڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ركراون
 
شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا (30) هاووڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شتكردن چووبوونه‌ ووڵاتی‌ میصر, له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ ئه‌و ووڵاته‌وه‌ ده‌ستگیركراون.
نوسینگه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ (به‌شیر حه‌داد)ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق په‌یوه‌ندیی‌ به‌ باڵیۆزی‌ میصر له‌ عێراق و كونسوڵی‌ میصر له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ كردووه‌ و داوای‌ ئازادكردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ كوردانه‌ی‌ لێكردوون.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان, باڵیۆزی‌ میصر له‌ به‌غدا و كونسوڵی‌ میصر له‌ هه‌ولێر به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ بكه‌ن و به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ فیدراڵ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ زووترین كات ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاووڵاتیه‌ كورده‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌.