#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

یەكێتی ئەوروپا نیگەرانه‌ له‌ بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوە لەبارەی سزادراوانی بادینان

هەواڵی / 10/5/2021 238 جار بینراوە

ئەو بڕیارە كاریگەری نەرێنی دەبێت
یەكێتی ئەوروپا نیگەرانه‌ له‌ بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوە لەبارەی سزادراوانی بادینان


نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە بڕیارەكەی دادگای پێداچونەوە بۆ پەسەندكردنی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج چالاكوان و رۆژنامەنوسی بادیناندا دەربڕی و داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات پابەندبێت بە دابینكردنی مافی دادگاییكردنی عادیلانەو هەروەها دەستەبەركردنی ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەری.

نێردەی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، نیگەرانن لەبارەی بڕیارەكەی ئەم دواییەی دادگای پێداچونەوە لە هەرێمی كوردستان بۆ پەسەندكردنی سزای زیندانی دژبە پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوان.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو بڕیارە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئەو روبەرە دەبێت كە تایبەتە بە دەنگە ئۆپۆزسیۆنەكان لە هەرێمی كوردستان و هەروەك كاریگەری نەرێنیشی دەبێت لەسەر رۆژنامەنوسان لەوەی كە بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوەو كۆسپی هەڕەمەكی، كاربكەن.

هەروەها لە بەیاننامەكەیدا، نێردەی یەكێتی ئەوروپا لەعێراق، نیگەرانی خۆیشی دەربڕیوە كە لە بڕیارەكەدا ئاماژە بۆ دیداری تۆمەتبارەكان لەگەڵ نوێنەرایەتییە بیانییەكان لەنێویشییاندا كونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر كراوە.

جەختیشی كردۆتەوە كە ئاڵوگۆڕی بەردەوامی بیروڕا لەگەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی، بەشێكی جیانەكراوەیە كە كاری نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان لەسەرتاسەری جیهاندا.

نێردەی یەكێتی ئەوروپا لەعێراق داواشی لە حكومەتی هەرێم كردوە بەتەواوەتی پابەندییەكانی خۆی لەبواری مافەكانی مرۆڤدا بەجێبهێنێت لەوانەش پابەندبێت بە مافی دابینكردنی دادگاییكردنی عادیلانەو دەستەبەركردنی تەواوەتی ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەگەری. 

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌