#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

‌ده‌ستگیركراوانی بادینان ئاگادار‌ی ئه‌وه‌ نه‌بون كه‌ سزاكه‌یان له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌

هەواڵی / 8/5/2021 250 جار بینراوە

 هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیان نییه‌
‌ده‌ستگیركراوانی بادینان ئاگادار‌ی ئه‌وه‌ نه‌بون كه‌ سزاكه‌یان له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌

شه‌ن پرێس:
برای شڤان سه‌عید كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستگیركراوانی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه‌ كردوه‌، ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بون سزاكه‌ی سه‌ریان له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌ و ده‌شڵێت، "شڤان پرسیاری منداڵه‌كانی كرد و وتی، جلوبه‌رگی جه‌ژنتان بۆیان كڕیوه‌".

ئه‌یهان سه‌عید برای شڤان سه‌عید كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌ستگیركراوانی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی بادینان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌بێت هه‌فتانه‌ ته‌له‌فۆن بكه‌ن، به‌ڵام زۆرجار ئه‌و مافه‌كه‌یان لێ زه‌وت ده‌كرێت، ئه‌مڕۆش خۆشبه‌ختانه‌ سه‌رجه‌میان ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان ئه‌نجامدا و چه‌ندین گفتوگۆیان كرد.

وتیشی، "شڤانی برام و هیچكام له‌ده‌ستگیركراوه‌كانی دیكه‌ ئاگاداری بڕیاری دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی سزاكه‌ی سه‌ریان نه‌بون، ئێمه‌ش وه‌ك خانه‌واده‌كانیان بڕیاریماندا پێیان نه‌ڵێین له‌به‌ر بارودۆخی ده‌رونیان، به‌ڵام ئه‌مه‌ ده‌ری ده‌ده‌خات ئاگایان له‌دونیای ده‌ره‌وه‌ نیه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشیان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیان نیه‌ له‌كاتێكدا ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستگیركراوه‌كان به‌گشتی په‌یامیان ئه‌وه‌بو، "ئێمه‌ بێتاوانین و سه‌رمانبه‌رزه‌ و له‌سه‌ر حه‌قین و با هه‌مو دونیاش بزانێت"، ته‌نیا خه‌می ماڵ و منداڵه‌كانیان بو، شڤان پێی وتین، "ئاگاتان له‌منداڵه‌كانم بێت، توخوا بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان جلیان كڕیوه‌" ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌شی ژنیان نه‌هێناوه‌، خه‌می دایك و باوكیان  بو.

ئه‌یهان سه‌عید برای شڤان سه‌عید باسی له‌وه‌شكرد، شڤان و ده‌ستگیركراوه‌كانی دیكه‌ش پێیانوتین، "خه‌می ئێمه‌تان نه‌بێت و وره‌مان به‌رزه‌" به‌ڵام خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان زۆر خراپه‌، له‌هۆڵێكی 50 مه‌تری زیندانكراون، له‌كاتێكدا به‌بێ ئاسته‌نگی ستاندار ده‌بێتا 20 كه‌سی تێدابێت، به‌ڵام زیاتر له‌ 130 كه‌سی تێدایه‌ و هه‌ندێكیشیان توشی نه‌خۆشی پێست بونه‌".

ئه‌یهان سه‌عید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان كه‌سانی رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوسن و ده‌یانه‌وێت كتێب بخوێننه‌وه‌ و شت بنوسن، به‌ڵام هیچ پێداویستیه‌كی سه‌ره‌تاییان پێنادرێت له‌كاتێكدا مافی خۆیانه‌".

رۆژی 16ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ دوای‌ دو ڕۆژ له‌دانیشتنی‌ دادگا، دادگای‌ دوی هه‌ولێر‌ سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی‌ به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌نوسان‌ و چالاكوانانی‌ بادینان ‌(شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، شڤان سه‌عید، ئه‌یاز كه‌ره‌م‌، هاریوان عیسا) سه‌پاند، بڕیاره‌كه‌ش ره‌وانه‌ی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم كرا.

ده‌سته‌ی سزایی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌بڕیارێكدا كه‌ 28ی نیسان به‌ واژۆی عه‌بدوڵا عه‌لی ئه‌حمه‌د شرفانی سه‌رۆكی دادگای پێداچونه‌وه‌ ده‌رچوه‌ باس له‌وه‌كراوه‌، به‌گوێره‌ی یاسای ژماره‌ 21ی ساڵی 2003 برگه‌كانی 47، 48 و 49 بڕیاری دادگا بۆ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی  (شێروان شێروانی، ئه‌یاد كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌د ئه‌مین، شڤان سه‌عید و هاریوان عیسا) بڕیارێكی دروسته‌ و له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاوه‌.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌