#دەستگیركراوانی بادینان

ئافره‌تێك به‌ سكێك (9) منداڵی‌ بوو !!

هەواڵی / 8/5/2021 176 جار بینراوە

ته‌مه‌نی‌ (25) ساڵه‌
ئافره‌تێك به‌ سكێك (9) منداڵی‌ بوو !!

 
شه‌ن پرێس:
ئافره‌تێكی‌ ته‌مه‌ن (25) ساڵ له‌ ووڵاتی‌ (مالی‌) له‌ خۆرئاوای‌ كیشوه‌ری‌ ئه‌فریقیا به‌سكێك (9) منداڵی‌ بوو و ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كانی‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ تووشی شۆك كرد.
خانمه‌كه‌ ناوی‌ (حلیمه‌)یه‌ و ته‌مه‌نی‌ (25) ساڵه‌ و دوای‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی‌ به‌ر له‌ منداڵ بوون, به‌ فه‌رمانی‌ به‌رپرسان و چاودێریی‌ پزیشكیه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ووڵاتی‌ مه‌غریب كرا, تا له‌وێ‌ نه‌شته‌رگه‌ریی‌ بۆ بكرێ و منداڵه‌كانی‌ ببێت.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ (فانتا سیبی)ی وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ووڵاتی‌ ماڵی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكرد كه‌ منداڵه‌كانی‌ حلیمه‌ (5) كچ و (4) كوڕن و هه‌مووشیان (به‌ دایكیشیانه‌وه‌) سه‌لامه‌تن و ته‌ندروستییان زۆر باشه‌ و ئێستا له‌ژێر چاودێری‌ ته‌ندروستیدان.