#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

فشارێکی زۆر لەسەر پارتی و بە تایبەت نێچیرڤان بارزانی هەیە کە هاوشێوەی نەبووە لە پێشتردا .

هەواڵی / 8/5/2021 720 جار بینراوە

فشارێکی زۆر لەسەر پارتی و بە تایبەت نێچیرڤان بارزانی هەیە کە هاوشێوەی نەبووە لە پێشتردا .

لە سەروبەندی ڕیفراندۆمدا فشارێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی زۆر لەسەر پارتی دروست بوو کە بە دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود بارزانی لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆتایی هات ، بەڵام لە ئێستادا فشارەکان زۆر زیاترن لەوکاتە .


فشارەکانی ئەمجارەی سەر پارتی دیموکراتی کوردستان ناوخۆیی و نێودەوڵەتین ، کە هەریەک لە ئەمریکا و ئەڵمانیا و کەنەدا بە بەردەوامی لەسەر خەتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پارتی و بە تایبەت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ، لەم بابەتەدا مەسرور بارزانی تەواو پێچەوانەی ڕایی نێودەوڵەتی و خودی نێچیرڤان بارزانییە کە ئامادە نییە بە هیچ شێوەیەک سزای سەر بەندکراوانی بادینان سوک بکات یاخود لایببات ، بەڵام نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە کە ئەو بابەتە بە دڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کۆتایی پێبهێندرێت .


سەرکردە سیاسیەکانی هەرێم لەوە تێگەشتوون کە ئەم پرسە ئەگەر وەک ئەوەی هەیە تێبپەڕێت زیانێکی گەورە بەر پرسی سیاسی و دیپلۆماتی هەرێم دەگەیێنێت بۆیە فشارێکی زۆر دروستکراوە تا ئەم پرسە بە شێوەیەکی تر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت


هەندێک لە سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت بە مەسعود بارزانی باوکی گوتووە ئەگەر سزای سەر سزادراوانی بادینان لابچێت لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە ئەوا کوردستان بەجێدەهێڵێت .

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌