#دەستگیركراوانی بادینان

هۆكارەكانی دروستبوونی ئازاری پشت

هەواڵی / 8/5/2021 256 جار بینراوە

هۆكارەكانی دروستبوونی ئازاری پشت

دروستبوونی ئازار لەپشت یەكێكە لەو گرفتانەی زۆربەی مرۆڤەكان بە دەستیەوە دەناڵێنن و هۆكارێكی زۆر هەیە بۆ دروستبوونی ئەو ئازارە كە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆرێت ، ئەمانەش سەرەكیترین هۆكارەكانی ئازاری پشتە:

- ئەنجامدانی جووڵەیەكی لەپڕ كەدەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەپشت و دروستبوونی ئازار.

- دەرچوونی دیسكی ناو بڕبڕەی پشت كەدەبێتە هۆی جوڵانی بڕبڕەكە لەشوێنی خۆی و پەستان خستنە سەر دەماری ناو بڕبڕەی پشت.

- هەوكردنی ئێسكی درێژخایەن كەدەبێتە هۆی هەوكردنی بڕبڕەی پشت و دروستبوونی ئازار لەبەشی خوارەوەی پشت.

- تووش بوونی بڕبڕەی پشت بە بەكتریا كەدەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار.

- دووگیانی و گەورە بوونی كێشی منداڵ كەدەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری پشت بەتایبەتی لەمانگەكانی كۆتایی سك پڕیدا.

- دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر كورسی بەبێ‌ وەرگرتنی پشوو یاخود هەستانەوە و جوڵەكردن دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار.

- ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەكی هەڵە یاخود پەستان خستنە سەر پشت و ماسولكەكان بەشێوەیەكی توند و قورس.

-پەستانی دەروونی وەكو خەمۆكی و دڵەڕاوكێ‌.

- هەندێك نەخۆشی كۆئەندامی هەرس ، وەكو برینی دوانزدەگرێ‌ و هەوكردنی زراو و هەروەها نەخۆشی كەمبوونەوەی چڕی ئێسك.

- هەڵگرتنی شتی قورس كە لەكێشی كەسەكە زیاتر بێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پشت.

- زیادبوونی كێش كەدەبێتە هۆی پەستان خستنە سەر بڕبڕەی پشت و ماسولكەكانی دەوری بڕبڕەكان.