#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا: بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێمانایە

هەواڵی / 6/5/2021 176 جار بینراوە

تێگەیشتن لە بڕیارەکەی دادگا ئاسان نییە
كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا: بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێمانایە


كونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، "بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا بێمانایە و پێچەوانەی ئەو گیانی پەیوەندییە دۆستانە و نزیکەی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی عێراقە".

کونسوڵگەریی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەولێر بە نیگەرانییەوە لە بڕیاری دادگای تەمییز لە دژی پێنج رۆژنامەوان و چالاکوانەکە دەڕوانێت، له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند، "تێگەیشتن لە بڕیارەکەی دادگا ئاسان نییە، بەبێ لەبەردەستدابوونی بەڵگەیەکی روون بۆ تاوانکارییەك مایەی سزادان بێت".

هاوكات داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوون. "گۆڕینەوەی ئازادانەی بیروڕا لەگەل رۆژنامەوانان و چالاکوانان بەشێکە لە کاری رۆژانەی دیپلۆماتکاران و هەروەها کاری رۆژانەی کونسوڵگەریی گشتییش".

ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وێڕای‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ستگیركراوان و به‌شێكی‌ زۆر له‌ دادوه‌ران و یاساناسان و ڕۆژنامه‌نووسان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ بڕیاری‌ سزای‌ چالاكان و ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بادینانی‌ په‌سه‌ند كرد، له‌هه‌مان كاتدا به‌بێ‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر كونسوڵخانه‌كانی‌ ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌شڵێت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ دوای‌ ته‌واوكردنی‌ ماوه‌ی‌ یاسایی‌ زیندانیكردنیان له‌ژێر چاودێری‌ پۆلیس ده‌بن.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌