#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر

عه‌بدولستار مه‌جید: ئایه‌ بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا تاوانه‌؟

هەواڵی / 6/5/2021 191 جار بینراوە

ئایا سەردان و دیدار لەگەڵ نوێنەرایەتی ئەم وڵاتانە سیخوڕییە؟
عه‌بدولستار مه‌جید: ئایه‌ بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا تاوانه‌؟

شه‌ن پرێس:
عه‌بدولستار مه‌جید،سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی پرسی سزادانی رۆژنامه‌نووس و چالاكوانانی بادینان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌بوون له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت،ئایا بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان تاوانە کە دەبێت ئەنجامدەرانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەربچێت ؟!

هه‌روه‌ها ئه‌شڵێت، ئایا سەردان و دیدار لەگەڵ نوێنەرایەتی ئەم وڵاتانە سیخوڕییە کە دادگاکانی هەرێم بە تاوانی دادەنێن و سزای چەند گەنجێکی پێدەدەن ؟!


ده‌قی نوسینه‌كه‌:
ئەمە چیە دەگوزەرێت ؟!
ئایا بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان تاوانە کە دەبێت ئەنجامدەرانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەربچێت ؟!
ئایا سەردان و دیدار لەگەڵ نوێنەرایەتی ئەم وڵاتانە سیخوڕییە کە دادگاکانی هەرێم بە تاوانی دادەنێن و سزای چەند گەنجێکی پێدەدەن ؟!
ئەگەر بڕیاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین نەبوایە، ئایا شتێک دەبوو بەناوی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتێک بوونی هەبوو بەناوی حکومەتی هەرێم ؟!
ئەگەر چاودێری و پاراستن و هاوکاریی ئەو وڵاتانە نەبوایە، ئێستا هەولێریش بە دەردی موسڵ نەچوبوو ؟!
هەر بەڕاستی کاتێک نوێنەرایەتی ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئەو وڵاتانەی دیکە کاتێک ئەم بڕیارەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر دەبینن کە بە تاوانی دانیشتن و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەچەند گەنجێکی بێدەسەڵات هەریەکەیان شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆدەرچووە، دەبێت چی بڵێن و ئەم دەسەڵاتە چی وەڵامێکی هەبێت بۆیان ؟!

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌