#دەستگیركراوانی بادینان

م.عەلى باپیر : نوێژنەکردن چونە دەرەوە نییە لە ئیسلام و گرێبەستى هاوسەرگیری پێ هەڵناوەشێتەوە.

هەواڵی / 4/5/2021 296 جار بینراوە

م.عەلى باپیر : نوێژنەکردن چونە دەرەوە نییە لە ئیسلام و گرێبەستى هاوسەرگیری پێ هەڵناوەشێتەوە.


مامۆستا عەلى باپیر رایگەیاند، بەپێی راى زۆربەى زانایان نوێژنەکردن ماناى چونە دەرەوە نییە لە بازنەى ئیسلام و گرێبەستى هاوسەرگیریی بەو هۆیەوە هەڵناوەشێتەوە.  

مامۆستا عەلى باپیر لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى ئێن ئار تى وتى " بەراى ئەو زانایانەى دەڵێن نوێژنەکەر موسڵمان نییە ئەوە لەئەسڵدا ئەو نیکاحە هەر دروست نییە، بەڵام بەپێی راى زۆربەى زانایان بە نوێژنەکردن هیچ کەسێک لە بازنەى ئیسلام ناچێتە دەرەوە بەمەرجێک بڕواى پێی هەبێت، بەڵام گوناهبارە لەسەر نوێژنەکردنەکەى و گرێبەستى هاوسەرگیریی هەڵناوەشێتەوە".  

وتیشى ئەوەى باسى ئەوەیکردووە ژن دەبێت لەهاوسەری نوێژنەکەرى جیابێتەوە، دیارە شوێنى مەزهەبێکى دیکە کەوتووە، چونکە ئەوە پێچەوانەى مەزهەبی شافیعییە.  

دەشڵێت "بەپێی راى زۆربەى زانایان ئەو ئافرەتە بۆى هەیە داواى جیابوونەوە بکات، بەڵام لەرووى شەرعییەوە مولزەم نییە لەو بارەیەوە".  

مامۆستا عەلى باپیر باسى لەوەشکرد، ئەو ئافرەتە واباشە هەموو هەوڵى خۆى بخاتە کار تا پیاوەکەى ئەرکە ئاینییەکانى جێبەجێ بکات، ئەگەر کەمتەرخەم نەبێت لەو بارەیەوە گوناهبار نابێت.  

قسەکانى مامۆستا عەلى باپیر دواى فەتواکەى مامۆستا عەبدولەتیف سەلەفى دێت کە  لە وەڵامی ئافرەتێکدا کە هاوسەرەکەی نوێژ ناکات، ڕایگەیاندبوو "ئامۆژگاری  بکە بۆ ئەوەی نوێژ بکات، ئەگەر بەقسەی نەکردی، ئەوا لێی جیابەرەوە." ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، دواتریش رایگەیاند کە پەلەى کردووە  لەو فەتوایەدا.