#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

عومەری سەید عەلی یەك هەفتە مۆڵەت بە فراكسیۆنى حزبەكەی لە بەغداد دەدات

هەواڵی / 8/4/2021 175 جار بینراوە

🔻 ڕێکخەرى گۆڕان و فراکسیۆنەکەیان لەبەغدا ’’نامەى توند’’ ئاڵوگۆڕ دەکەن
🔻عومەری سەید عەلی یەك هەفتە مۆڵەت بە فراكسیۆنى حزبەكەی لە بەغداد دەدات
🔻فراكسیۆنی گۆڕان بۆ عومەری سەید عەلی: هەڕەشەكانت لەسەر داوای پارتیە

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ماوەی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە فراكسیۆنەكەی لە بەغداد و فراكسینۆی گۆڕانیش لە وەڵامدا دەڵێن نامەكەت لەژێر فشاری پارتیدایەو حزبەكە بۆتۆو بەرنامەو فیكری گۆڕانیش بۆ ئێمە.
عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان نامەیەكی توند ئاراستەی فراكسیۆنی گۆڕان دەكات لە بەغداد و  داوایان لێدەكات  لە ماوەی یەک هەفتەدا بگەرێنەوە ناو گۆڕان و ئەوەش دوا ئینزارە كە بۆ فراكسیۆنەكەی دەنێرێت.

لەو نامەیەدا عومەر سەید عەلی داوا لە فراكسیۆنەكەی دەكات لە هاوپەیمانی هیوای كوردستانی بێنە دەرەوەو پەیوەست بن بە دەستور و بەرنامەی گۆڕانەوە.

بەپێی زانیارییەكان ، فراکسێۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق وەڵامی نامەكەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان داوەتەوەو دەڵێن:" ئەو هەڕەشانەی لەسەر داوای پارتی لە تۆوە پێمان دەگا بێ بایەخن لامان".
فراكسیۆنی گۆڕان ئەمە دووەم نامەی عومەر سەید عەلیە بەدەستیان دەگات و لەوەڵامی دواین نامەدا نوسیویانە:" چیتر لەژێر فشاری پارتیدا نامەمان بۆ مەنێرە، فەرموون حزبەكە بۆ ئێوەو بەرنامەو فیكری گۆڕانیش بۆ ئیمە".


نامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ فراکسیونەکەیان لە بەغدا،
وەڵامی فراکسیونی گۆڕانش بۆ بزوتنەوەکە.
بە کورتی.
لە نامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ھاتووە.
*بگەڕینەوە بۆ ژێر چەتری گۆڕان و ڕەخنەکانتان ڕاگرن چونکە خزمەت بە نەیارانی گۆڕان دەکات.
*ڕەخنەکانتان بۆچی تەنھا لە ئەدای حکومەتی ھەرێمە و ڕوی ڕەخنەکانتان ناکەن لە بەغدا.
*ئەم نامەیە دوا مۆڵەتە و یەک ھەفتەتان لەبەردەمە تا بگەڕینەوە ناو بەرنامەی گۆڕان.


وەڵامەکانی فراکسیونی گۆڕان بە کورتی

*لە فشارەکانی پارتی لەسەرتان تێدەگەین و پێیمان خۆشە بڵیین کام نەیاری گۆڕان.؟ گەر مەبەستان یەکێتی و پارتییە ئەوە ئێوە شەریکیانن نەک نەیار
*حەز دەکەین عەرەبی زانێکی باش بھێنن بزانن ئێمە چۆن مەمەڵەمان لەگەڵ دۆخی عێراق کردوە و ڕەخنەکانمان چی بوونە و چۆن بوونە.؟
*ئەوەندە خزمەت بە ئجندای پارتی دەکەن کار گەشتۆتە ئەوەی پەرلەمانتارمان شەقی تێھەڵدریت و ھەموو دنیا بێتە جواب لەسەری تەنھا بزوتنەوەکە و ڕیکخەری گشتێکەی نەبێیت و تەنھا دوو ڕۆژێک دوای لێدان لە پەرلەمانتارەکەمان ڕیکخەری گشتی چۆتە خزمەتی سەرۆکی حکومەت وەک بە ناڕاستەوخۆ بڵیت دەست خۆش بۆ لێدانەکە
*ئێمەش ئەمە دوا نامەمانە و چیتر ھیچ پەیامێکتان لێوەرناگرین و نە لە خۆتان و نە ھین پارتیش کە لە ڕیگای ئێوە بگاتە دەستمان
*حزبەکە  و خزمەتان بە ئجندای پارتی بۆ ئێوە  و فکر و بەرنامەی گۆڕانش بۆ ئێمە
*گەر کاک نەوشیروان نەبوایە ھەرگیز ئێمە و ئێوە کاری سیاسی و پێکەوەیمان نەدەکرد لەگەڵ یەکدی


ئەمە پوختەی ھەردوو نامەکەیە
لەبەر ئەوەی ھەردوو نامەکە درێژە تەنھا ئەوانەم لێدەرھێناوە کە گرنگە وھیچیتر.
...

زۆرترین بینراو