#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ئێران .. (6) به‌ندكراوی‌ دیكه‌ی‌ كورد له‌سێداره‌دران

هەواڵی / 8/4/2021 170 جار بینراوە

ئێران .. (6) به‌ندكراوی‌ دیكه‌ی‌ كورد له‌سێداره‌دران
 
شه‌ن پرێس:
ڕێكخراوی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ (هه‌نگاو) ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ لانی‌ كه‌م (6) به‌ندكراوی‌ كورد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێرانیه‌وه‌ له‌سێداره‌ دراون.
ڕێكخراوی‌ هه‌نگاو بڵاویكردووه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ شه‌ش به‌ندكراوی‌ كورد جێبه‌جێكراوه‌, كه‌ دووانیان بـرا بوون و سه‌رجه‌میشیان تۆمه‌تی‌ بازرگانیكردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان خرابووه‌ پاڵ و له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ (ئورومیه‌) له‌سێداره‌دراون.
ناوی‌ كورده‌ له‌سێداره‌دراوه‌كان (مصگفی‌ نصیرخا , إبراهیم نصیرخا , أحمد حبیب , میر سوڵتان ئه‌میری‌ , صادق مه‌همی‌ , محمد كریم محمودی‌) بووه‌ و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ دوێنێ‌ و به‌ مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكه‌یان, هه‌موویان بردرابوونه‌ ژووری‌ تاكه‌كه‌سیه‌وه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیشیان دوایین چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دابوون.


زۆرترین بینراو