#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ئاردی‌ سفر به‌سه‌ر ته‌واوی‌ هاووڵاتیانی‌ عێراقدا دابه‌شده‌كرێت

هەواڵی / 8/4/2021 123 جار بینراوە

ئاردی‌ سفر به‌سه‌ر ته‌واوی‌ هاووڵاتیانی‌ عێراقدا دابه‌شده‌كرێت
 
شه‌ن پرێس:
كۆمپانیای‌ گشتی‌ دابینكردنی‌ دانه‌وێڵه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ زۆرینه‌ی‌ پارێزگاكاندا بڕی‌ ئاردی‌ سفری‌ پێویست بۆ هاووڵاتیان ئاماده‌كراوه‌ تا له‌مانگی‌ ڕه‌مه‌زاندا له‌ڕێی‌ بریكاره‌كانه‌وه‌ دابه‌شبكرێت.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا (گه یاسین عباس)ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ گشتی‌ دابینكردنی‌ دانه‌وێڵه‌, ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ ئه‌نبار و میسان ئه‌و بڕه‌ ئارده‌ سفره‌ ئاماده‌ كراوه‌ و له‌ شاری‌ سلێمانیش بڕی‌ ئاماده‌كردنه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (80%).
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ گشتی‌ دابینكردنی‌ دانه‌وێڵه‌ ڕوونیشكرده‌وه‌ كه‌ پلانیان وایه‌ به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زان, به‌شه‌ ئاردی‌ سفر بگاته‌ ده‌ستی‌ هه‌موو هاووڵاتیه‌كی‌ عێراقی و ووتیشی كه‌ ئه‌و به‌شه‌ ئارده‌ سفره‌ په‌یوه‌ندیی‌ نیه‌ به‌ به‌شه‌ خۆراكی‌ ئاسایی‌ مانگانه‌وه‌ كه‌ به‌پێی‌ فۆڕمی‌ خۆراك دابه‌شده‌كرێت.


زۆرترین بینراو