كۆرۆنا له هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیداردایه
هەواڵی /
8/4/2021
95 جار بینراوە
كۆرۆنا له هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیداردایه
نوێترین ئاماری كۆرۆنا له جیهان بزانه
شه‌ن پرێس:
نوێترین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا ده‌ریده‌خات كه ژماره‌ی توشبووان به‌و ڤایرۆسه (140) ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و نزیكه‌ی (3) ملیۆن كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی (ڕۆیته‌رز) بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار, تائێستا (140) ملیۆن و (89,044) كه‌س له جیهاندا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و (2) ملیۆن و (974,008) كه‌سیش هه‌ر به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌وه‌ته‌ی له مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی (2019) ڤایرۆسی كۆرنا له ووڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا, تائێستا له (210) ووڵاتی جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و جگه له زیانه گیانیه زۆره‌كه‌ی, زیانێكی گه‌وره‌ی ئابوریشی به بازرگانیی جیهان گه‌یاندووه, كه به هه‌زاران ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.