به‌ته‌مه‌نترین بانگبێژی سعودیه كۆچی دواییكرد
هەواڵی /
8/4/2021
137 جار بینراوە
(80) ساڵ بانگبێژ بوو
به‌ته‌مه‌نترین بانگبێژی سعودیه كۆچی دواییكرد
شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ شێخ (ناصر بن عبدالله هلیل)ی به‌ته‌مه‌نترین بانگبێژی ووڵاتی سعودیه له ته‌مه‌نی (118) ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
له‌وباره‌یه‌وه گۆڤاری (سبق)ی سعودی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه شێخ هلیلی بانگبێژ ماوه‌ی (80) ساڵی ته‌مه‌نی وه‌ك بانگبێژ له مزگه‌وتی (البگینه) له پارێزگای (أفلاج) بانگیداوه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه نه‌خۆش كه‌وتووه و ئیتر توانای نه‌ماوه.
شێخ هلیل (4) ساڵ به‌ر له‌ئێستا و به‌هۆی نه‌خۆشی و زۆریی ته‌مه‌نیه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له بانگبێژییهكهی پێشكه‌ش كردبوو.