#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ئێران ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ند سیخوڕێكی‌ مۆسادی‌ ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند

هەواڵی / 8/4/2021 133 جار بینراوە

ئێران ده‌ستگیركردنی‌ چه‌ند سیخوڕێكی‌ مۆسادی‌ ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند
 
شه‌ن پرێس:
ماڵپه‌ڕی‌ (ڕوسیا توده‌ی‌) له‌ زاری‌ (سعید دهقان)ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی پارێزگای‌ ئازه‌ربایجانی‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ ئێرانه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان توانیویانه‌ چه‌ند سیخوڕێك ده‌ستگیربكه‌ن, كه‌ هه‌ندێكیان ئیسرائیلین و كاریان بۆ ده‌زگای‌ (مۆساد)ی‌ ئیسرائیل كردووه‌ و ئه‌وانی‌ دیكه‌ش كاری سیخوڕییان بۆ چه‌ند ووڵاتێكی‌ دیكه‌ كردووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی‌ ئاسایشی پارێزگای‌ ئازه‌ربایجان وورده‌كاریی ده‌ستگیركردن و سزادانی‌ ئه‌و سیخوڕانه‌ی‌ باس نه‌كرد كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ سیخوڕی‌ بۆ ووڵاتان و به‌ڵگه‌كانی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌خسته‌ڕوو.


زۆرترین بینراو