#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ڤلادیمێر پۆتین ده‌توانێ‌ تا ساڵی‌ (2036) له‌پۆسته‌كه‌ی‌ بمێنێته‌وه‌

هەواڵی / 8/4/2021 76 جار بینراوە

له‌به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆی‌ ئیمزای‌ كرد
ڤلادیمێر پۆتین ده‌توانێ‌ تا ساڵی‌ (2036) له‌پۆسته‌كه‌ی‌ بمێنێته‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
له‌ڕێی‌ یاسایه‌كه‌وه‌ كه‌ خۆی‌ ئیمزای‌ له‌سه‌ر كردووه‌ (ڤلادیمێر پۆتین)ی‌ سه‌رۆكی‌ ڕوسیا ده‌توانێ‌ بۆ دوو خولی‌ دیكه‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌و وولاَته‌دا بمێنێته‌وه‌.
میدیا و ماڵپه‌ڕه‌ ڕوسیه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ڤلادیمێر پۆتینی‌ سه‌رۆكی‌ وولاَته‌كه‌یان دوایین هه‌نگاوی‌ نا بۆ ئیمزاكردنی‌ یاسایه‌ك كه‌ ڕێگه‌ی‌ پێده‌دات بۆ دوو خولی‌ دیكه‌, واته‌ هه‌تا ساڵی‌ (2036) له‌پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ڕوسیا بمێنێته‌وه‌, ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌گه‌ری‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یدا.
پۆتین ته‌مه‌نی‌ (68) ساڵه‌ و ماوه‌ی‌ دوو خوله‌ سه‌رۆكی‌ ڕوسیایه‌ و پێشتریش بۆ چه‌ند ساڵێك پۆستی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌ و له‌ڕابردوودا دوو جاری‌ دیكه‌ش گۆڕانكاریی‌ له‌ ده‌ستوری‌ ڕوسیادا كردووه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خۆی‌.


زۆرترین بینراو