#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

درێژترین و کورتترین کاتژمێرەکانى بە ڕۆژوو بوون لە جیهاندا

هەواڵی / 8/4/2021 192 جار بینراوە

درێژترین و کورتترین کاتژمێرەکانى بە ڕۆژوو بوون لە جیهاندا .

 

مانگى ڕەمەزان نزیک بووەتەوە و لە هەر وڵاتێک کاتژمێرەکانى بە ڕۆژوو بوون جیاوازە و ئەمساڵ وڵاتى جەزائیر درێژترین کاتى هەیە لەناو وڵاتە عەرەبیەکاندا و کورتترین کاتیش لە جیهاندا لە "كۆمۆرۆس" دەبێت.  

ڕۆژنامەى "الشروق"ى جەزائیرى (8ى نیسانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، لەناو وڵاتە عەرەبیەکاندا درێژترین ماوەى ڕۆژوو گرتن لە جەزائیر دەبێت، لە سەرەتاى مانگى ڕەمەزاندا ڕۆژ 14 کاتژمێر و 39 خولەک دەبێت و لە کۆتاییەکەشیدا 15 کاتژمێر و 50 خولەک دەبێت. 

 

کاتژمێرەکانى ڕۆژوو گرتن بەپێى شوێنى جوگرافى دەگۆڕدرێت، لە دەوڵەتەکانى نزیک لە جەمسەرى باکور درێژترینە و تا بەرەو جەمسەرى باشور بڕۆیت کورتتر دەبێتەوە، لە مۆرۆنى پایتەختى کۆمۆرۆس "جزر القمر" کورتترین کاتى ڕۆژوو گرتنى تێدایە کە 13 کاتژمێر و 12 خولەکە لە یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان و 12 کاتژمێر و 59 خولەکە لە کۆتا ڕۆژى ڕەمەزان. 

 

زۆرینەى دەوڵەتانى عەرەبى ڕۆژوو گرتن لەنێوان 14 بۆ 15 کاتژمێرە، بەڵام لەسەر ئاستى جیهان وڵات هەیە دەگاتە 20 کاتژمێر، بۆ نمونە لە شارى مۆرمانسک لەسەر کەنارەکانى ڕوسیا ڕۆژ دەگاتە 20 کاتژمێر و 45 خولەک، هەروەها لە فنلەندا 23 کاتژمێر و 5 خولەکە. 

 

زۆرترین بینراو