#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

بۆچی مەلاکان باسی سێکس ناکەن؟

هەواڵی / 8/4/2021 534 جار بینراوە

بۆچی مەلاکان باسی سێکس ناکەن؟

د. عومەر عەلی

هەموو شتێ لەبارەی سێکس، ڕەگەز، وە خۆ گۆڕینەوە.
بەناوی دکتۆری و دکتۆرە ییەوە! وە بە جلی سپی و ئامێرێکی پشکنینەوە، بۆ ڕەواجدان بە بەدڕەوشتی شەو و ڕۆژ باسی سێکس دەکەن!
ڕەخنە لە مەلاکانیش دەگرن کە باسی سێکس ناکەن و بەشداری ئەو فڵتە فڵتانە بەناوی دیبەیتەوە ناکەن.
باسی سێكس چییە؟
هەرچی زانستی Sexology یش هەیە دەکرێ بە یەك پۆست کۆتایی پێ بهێنرێ هەمووی.
ڕەواجدان و قوڵبوونەوە لەم باسانەدا تەنها بۆ ئالودەبوونی کەسەکانە، وەك چۆن لە ڕۆژئاوادا کەسانێك تا ئاستی ئالودەبوون ڕۆشتوون و دواتر پشکنینی جەستەیی و دەرونییان بۆ دەکرێ.
باسی سێکس کراوە بە بەرنامەی لادان، وەك زنجیرە دراما لادەرەکان، کە هەرگیز کۆتاییان پێ نایەت!
لە ئیسلامدا بە چەند دەقێكی قورئان و فەرموودە، تەواوی ئەدەب و حورمەت لەناو دەقەکاندا هەیە، بەبێ ناوهێنانی ڕاستەوخۆی ئەو بەشانەی کە سێکسی پێ دەکرێ.
تێبینی بکە چەند جوانە ئەم دەقە کە دەفەرموێ: (نِسَآؤُکُمۡ حَرۡثٌ لَّکُمۡ ۪ فَاۡتُوۡا حَرۡثَکُمۡ اَنّٰی شِئۡتُمۡ ۫)
خێزانەکانتان کێڵگەن بۆتان، لە جێگەی گێڵگەکەدا تۆوەکان بچێنن.
جولەکەکان لە مەدینەدا دەیانگوت: ئەگەر پیاو لە دواوە بچێتە لای خێزانی دواتر منداڵەکە ناتەواو دەردەچێ!
فیتی جولەکەکان لە حزوری پێغەمبەریشدا ﷺ لە مەدینەدا ئەم باسانەیان دەکرد! وەك ئێستە زۆری ئەو دەزگایانە ڕیلەت دەبێت بە جولەکەوە.
تا ئەو ئایەتەی کە باسمان کرد دابەزی، کە بەشێکی دەفەرموێ ''فَاۡتُوۡا حَرۡثَکُمۡ اَنّٰی شِئۡتُمۡ'' هەرچۆن لەگەڵ خێزاندا جیماع بکرێ ئاساییە، گرنگ جێگەی کێڵگەکەیە، کە ئافرەت لە کوێوە منداڵی دەبێ!
یەکێ تۆو بچێنێ دەچێ دەیخاتە ناو ئاودەستەوە یان دەیکاتە ناو خاکەوە؟!
لەگەڵ لۆژیکدا دەگونجێ فەردەیە گەنم بنێیت بەبانی شانتەوە و بڵێی دەڕۆم گەنم دەچێنم!
لە کوێ؟
لەناوی تەوالێتەکە! دواتر بەرهەمی دەبێ؟!
ڕۆشتنە لای خێزان لە دواوە چاندنی تۆوە لە تەوالێتدا، وە مایەی ئازار و نەخۆشی جەستەیی و دەرونیشە بۆ ئافرەتەکە.
لە چەند دەقێکی ترشدا بە ڕوونی حەرامیەتی و گەورەیی خراپی کارەکە خراوەتە ڕوو.
کە تەنها جێگەی چاندن پێشەو ئەویش لە کاتی پاکیدا، چونکە ئیسلام ئاینێکی پاکە و کارەکانی لەسەر بنەمای پاکیەتی ئەنجام دەدات.
هەتا کە ئافرەت کە جیاش دەبێتە لە پیاو، دەبێت ٣ جار بکەوێتە حەیزەوە و پاك بێتەوە، دواتر لەسەر بنەمای پاکیەتی شوو بکاتەوە و دڵنیا بێ لەوەی کە منداڵی لە زگدا نییە.
*چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری سەرجێی لە فەرمودەدا بە ئەدەبەوە باسکراوە، کە نەهی کراوە لەوەی بەبێ یاری کردن سەرجێی نەکرێ، یان وەك ئاژەڵ نەبێ سەرجێی کردن، چونکە مامەڵەکردنە لەگەڵ مرۆڤدا، پێویستی بە ئامادەکاری و پاراستنی هەستی بەرانبەرە، وە موراعاتکردنی یەکترە لە تەواوبووندا.
هەمووی هەر ئەوەیە ئیتر مەلای داماو باسی چی بکات، خەڵکی دەیەوێ مینبەری مزگەوت وەك دراما لادەرەکان بە زنجیرە باسی شتگەلێکی بۆ بکات چێژی لێ وەرگرێ! چێژ!
دەیانەوێ مزگەوت دەوری مەساجخانە و مەیکاپخانە و قەحبەخانە بگێڕێ!
مەلاکان بە هەزار جۆر تاوانبار دەکرێن لە هەرچی خواستێك کە خەڵکی خۆی بیەوێ!
ئەم قسە لە من وەرگرن، مەلا لە کوردستاندا تەنها چەند کێشەیەکیان هەیە و کێشەکانیان بە عالەمی ئاشکرا ڕوونە و پێویستی بە باس و پشتگیری مەلاش نییە، خەڵکی بەبێ مەلا خۆی هەمووی دەزانێ، پشتگیری ستەم و گەندەڵی دەکەن یان هەندێکیان لێی بێدەنگ دەبن، ناشرینی ستەم و گەندەڵی و بێدەنگی هیچ کات نەبووەتە شێوانی ئەو حەقیقەتانە، منداڵێك دەزانێ لە ڕووی سیاسییەوە حەق و ناحەق چییە، مەلا خۆشی ئەوە دەزانێ و ئەوانیش وەك هەر مرۆڤێکی تر سەرکوت و ناچارکراون، هەیە هەر مەلا نییە بەس ناوی مەلایە تەنها مۆزەفێکە لەبری فەرمانگەیەکی تری حکومی لەوێ دانراوە.
*نێرەموك، کەسێك لە دایك دەبێ ئەندامی نێرینە و مێینەشی هەیە، شەرعەن ئەمانە دروستە نەشتەرگەرییان بۆ بکرێ، بەلای هەرکامیاندا بەشەکەی زۆرە و ئارەزووی ئەو بوارەی هەیە دەکرێ ئەندامی نێرینەکە ببڕدرێ و ببێ بە مێی تەواو، یان ئەندامی مێیینەکەی قەپات بکرێ و ببێ بە نێری تەواو.
*هەیە بە تەواوی ئافرەتە بەڵام بەربەستی ئێسك دروست بووە لە ڕەحمدا و ڕێگە نییە بۆ ڕۆشتنە ناو چاندنی تۆوەوە، لە فیقهی ئیمامی شافعیدا یەکێ لەوانەی کە ئافرەت ڕەد دەکرێتەوە و پیاوەکە دەتوانێ لێی جیابێتەوە ئەوەیە، دەکرێ ئەمەش نەشتەرگەری بۆ بکرێ و بەربەستەکە بەر بدرێ.
*هەیە ئەندامی نێرینەی تەواوە بەڵام توانای پیاوەتی نییە، دەکرێ ئەمەش سەردانی دکتۆر بکات گەر چارەسەرکرا ئەوا دەتوانێ ببێ بە خاوەنی ژنی خۆی، گەر چارە نەکرا خۆ چارە ئەوە نییە تەوالێتەکەی بکاتە ژنی کەسێکی تر!
کە هەیە چونکە ڕۆچووە لە بیرکردنەوە و لەناخیدا بەرانبەر ئەو ڕەگەزە بووە بە قەناعەت بۆی کە ئەو ڕەگەزێکی ترە لە جەستەیەکی تردا!
ئەم جۆرە بیرکردنەوانە هەمووی جۆرێکە لە تێك چوون و ئالودەبوون، هەیە لە بواری تردایە، بۆ نموونە هەیە فەڕاشە دەڵێ من ڕەئیسم!
ئەوەندە مومارەسەی ڕەئیسی کردووە لە زەینی خۆیدا بە گسکەکەوە فەرمان دەردەکات!
لە بەشی نەخۆشییە دەرونیەکان زۆرم لەم شێوەیە دیوە، ئیتر جۆری زۆرە، هەیە خەڵکی وڵاتێکەو بە قەناعەت خۆی بە خەڵکی وڵاتێکی تر دەزانێ، ناتوانێ قەناعەت بە کەس بکات بەڵام قەناعەتی بەخۆی کردووە، ئەم جۆرە قەناعەتە بە جەلسات چارەسەر دەبێ، هەشە هەر چارە نابێ، بەڵام خۆ فەراشەکە ناخەنە سەر تەختی سەرۆکی مادام قەناعەتەکەی نەگۆڕاوە!
*ئەوەی کە ئێستە بەناوی هاوڕەگەزبازی یەوە قسەی لەسەر دەکرێ، چ نێر بۆ نێر، یان مێ بۆ مێ بە دەرە لەو کێشانەی کە باسمان کرد، چونکە ئەم دیاردانە لە بنەڕەتدا لە ئەنجامی شکستی زۆر و ڕق لە ڕەگەزی بەرانبەردا دروست بووە بۆ هاوڕەگەزبازی، ئافرەت هەیە پێشتر مێردی هەبووە، هەتا منداڵیشی هەبووە، وە پیاویش بە هەمان شێوە، کە شکستیان هێناوە ڕقیان لە ڕەگەزی بەرانبەر چووە و پەنایان بۆ ڕەگەزی خۆیان بردووە، پیاوەکان تەوالێتەکانیان دەکەن بە خێزانی یەکتری و لە مێشکی بۆگەنەوە بۆ ناوگەڵی بۆگەن.
ئافرەتەکانیش ئەندامی نێرینەی دروستکراو دەکڕن و یاری پێ دەکەن، دونیای سەرمایەداریش سود لەم لادانە جنسیانە وەردەگرێ و دەیان کۆمپانیا کاری تەنها دروستکردنی ئامێرە، بەخواستی کەسەکەش وەك بۆفی و کەوانتەر دەتوانێ بیداتە کردن!
*هەشە سیقەی بە ڕەگەزی خۆشی نەماوە، ئێستە بوکەڵە دروست بووە لە شێوەی ئافرەتدا دروستی دەکەن بە سلیکۆن و ئەو شتانەو دەیکڕێ، کابرا ئیتر دەڵێ ئەمە زۆر باشترە هیچ قسە ناکات! یان هەر چەند قسەیەك کە داخلیان کردوو ئەوە دەکات، دەڵێ خۆشم دەوێی، دەی وەرە بیکە! بەڵام پێشتر لەگەڵ ئافرەتێکدا بووم مێشکی خستبووم، ئافرەتیش هەیە بە هەمان شێوە دەڵێ ئەمە یەکجار باشە و خیانەتم لێ ناکات و لە بۆفیەکەدا کلیلی دەدەم و پێویستی بە نان و ئاویش نییە تا بڕواتە دەرەوە!
*هەشە هیچ ئەوانەی بە دڵ نییە دەڵێ ئاژەڵ باشترە، بە زۆری هەیە کەر هەڵدەبژێرێ، یان ئەسپ و ماین، هەشەو زۆریشە سەگ بە نهێنی بەکار دەهێنێ.
*دونیای ڕاگەیاندی ئەوروپی و ئەمریکی پڕیەتی لەم باسانە و ئەوەی موتابەعەی هەبێ بەبێ خواستی خۆی بەلانی کەمەوە حەفتانە ئەم باسانەی دەکەوێتە پێش چاو!
هەرچەند هەموو ئەوانە جێگەی مەقبولی نێو کۆمەڵگە نییە، تەنها شتێك جێگەی قبوڵ بێ ژن و پیاوە پێکەوە، بەڵام لایان ئاساییە گەر عەقدیش لە نێوانیاندا نەبێ، نەبوونی ئەو عەقدەش یاساکە وایکردووە کە لە زۆر ماف بێ بەش دەبن، یان پیاوەکە دەترسێ لەوەی سەروەتەکەی ژنەکەی بیبات، چونکی لە کاتی جیابوونەوەدا نیوەی دەکەوێ!
واتە ئەنجامەکە لادانی سێکسی و نەخۆشییە جۆربەجۆرەکانە، تا دەگاتە پارێزگاریی لە سەروەتی خود و نەدانی ماف، بە تایبەتی بە ئافرەت، جا بەداخیشەوە بەناوی مافی ئافرەتیشەوە زۆرتر ئەم کارانە تێپەڕیوە.
*شەرعیش جوان بۆ کۆنترۆڵی شەهوەتی پیس و شەیتانی ڕێکاری داناوە، وەك لە فەرمودەیەکدا دەفەرموێ ''يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ، مَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمُ الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ، وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ؛ فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ'' مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
ئەگەر دەتوانی زەواج بکەیت زەواج بکە، گەر ناتوانی چاوت بپارێزە لە سەیری حەرام و درامای حەرام و گوێگرتن لە حەرام، وە بەڕۆژووبە، ڕۆژو حەزی پیس دەگۆڕێ بۆ هێزی ڕۆحانی، لەبری ئەوەی ئەو هێزە بە تاوان پڕبێتەوە دەگۆڕێ بۆ خێر و چاکە، وەك ئەوە وایە لە زباڵە تۆ ڕووناکی بەرهەم بهێنی، کە سوید یەکێکە لەو وڵاتانەی زباڵەی وڵاتەکەی دەکات بە طاقە بۆ ڕۆشنیایی.
دونیاش لە کۆتایدا ٥ و ٢ ڕۆژێکە بۆ ئەوە نەهاتووە هەرچی ئارەزووت هەیە تاقی بکەیتەوە بەبێ چوارچێوەیەك، کە باشترین چوارچێوەش ئەو شەرعە جوان و پاکەیە کە خوای گەورە بە دیاری بۆی ناردووین، کە ئەو دیارییە جوانە پاکە وەرناگری، ئەوسا دەبی بە عیبرەت و قوندانی لا دەبێ بە زانست، چونکی ناوەکەی بووە بە هاوڕەگەزخواز!
هاوڕەگەزخوازی لە ئیسلامدا نییە، بەڵکو ئەوە تەنها نەخۆشییەکە وەك سەرەطان، سەرەطانیش هەردەم بڕین چارەسەرە، گەر پەنجەیەك تووشی سەرەطان بوو وە نەیبڕی دواتر هەڵدەکشێ تا دەگاتە ملی کەسەکە.
کۆمەڵگەی کوردی ئەوەندە پاك و بە حورمەت و ڕێزی بەرانبەری تێدایە، کچ هەیە هەموو تەمەنی ماوەتەوە لەبەر خوشکە گەورەکەی شووی نەکردووە، کوڕ هەیە لەبەر باوکە پیرەکەی تا مردن ژنی نەهێناوە، هەزاران ئافرەتمان هەیە دوای مردنی پیاوەکەی شووی نەکردووەتەوە، بە بچووکترین شت توانیویەتی خۆی بگرێ و حەزەکەی خۆشی بمرێنی، نەك بە ناشەرعی، بەڵکو بە شەرعیش شوو نەکات و ژنیش نەهێنێ کە ڕێگە پێدراویش بووە!
حەیفە کۆمەڵگەیەك ئەوە خوو ڕەوشتی بێ و شانازی پێوە نەکات و بەناوی کرانەوە و شارستانیەتەوە خۆی لەنێو ببات.
جێگەی داخە دونیایی ڕۆژئاوا پڕیەتی لە شتی جوان و زانست و کەرەستەی بەسوود بۆ کۆمەڵگەکەمان بەڵام هەموو ئەوانە پشتگوێ خراوە و بەرپرسەکانیش کە دێنە دەرەوە لەبری گواستنەوەی ئەو ئەزموونانە خراپترین شتێك کە لە کۆمەڵگەکانی ئەواندا هەبێ و خۆشیان پێوەی دەناڵێن و ناچاری لەبەر پشێوی کۆمەڵایەتی ڕێگەیان پێداوە زۆرجار ئەمانە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتێك کە تاکە شتێك زۆر جێگەی شانازی بێ بەبێ وڵات کەلتور و ئەخلاقەکەیەتی، کە وەك دەوڵەت هەردەم لە دڵیدا دامەزراو بووە.
بە سەدان کوردی خاوەن بڕوانامەی بەرز و بەهێز و خاوەن ئەزموونمان لە ئەوروپا و ئەمریکا هەیە دەرگایان لە ئاستیان داخستووە، دەرگایان تەنها بۆ ئەوانە کردووەتەوە کە فەشەلیان هێناوە و بەناوی هونەرێکی تایبەتەوە هەوڵەکانیان هەمووی بۆ لادانی ئەو خوڕەوشتە جوانەیە کە باپیرانیان تا مردن لە خەمیدا بوون، کە داپیرەکانیان بە حەیا چوونیان زانیوە هەتا گەر بێت و جلی ژێرەوە لە تەنافیشدا دەرکەوێ، ئەوەندە پارێزگاریان لێ کردووە، بە نەبوونیش بە حورمەتەوە ژیان نەك بە بوون و بێ حورمەتی!
سەرەتای سورەتی التبارك خوای گەورە جۆش و هۆشمان دەجوڵێنێ و چەندین دیمەنی گەورە و گرنگمان نیشان دەدات لە دونیا و ئەنجامەکانی لە قیامەتدا، جا ئەوانەی کە ئێستە سەرسەختن لە گوێ پێنەدان و ناو و بەرگی جیاواز و بە ناوی هەمە چەشن بۆ بێدینی و بێ ڕەوشتیان دەهێننەوە ئەوسا دەڵێن: وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ.
ئێی بەخوا ئەگەر گوێمان بگرتایە ئاوامان بەسەر نەدەهات! ئیتر تەواو ئیعتراف دەکەن ئەوسا ''فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ''
چونکە پێشتریش دەخرێتە پێش چاویان و پێیان دەوترێ: باشە ئێوە هەر کەسێك نەبوو دوو قسەی خێرتان بۆ بکات و گوێی لێ بگرن؟! بۆ هەمووی هەر خراپ بوو؟!: ''أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ''
ئەوکاتە ناچارن بڵێن بەڵێ، ''قَالُوا بَلَى قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلاَّ فِي ضَلالٍ كَبِيرٍ''
کورە بەرەواللە ئەوەندە هەبوو هەر نەبێتەوە، ئامێری دونیا، فەیسبووك یوتوب و ئەنتەرنیت هەمووی پڕبوو لە شتی بەسود، سەدان مەلا بە زنجیرە بە باس و خواستی هەمە چەشن بە گریانەوە، بە دڵسۆزیەوە هاواریان ئەکرد، کورە مەردی خوابن مەکەن! دەیان کەناڵ هەبوو بەناوی ئامۆژگاری و بانگەوازیشەوە هەر فایدەی نەبوو! ئێمە وتمان درۆ دەکەن! هەمووی حیزبایەتییەو بۆ دەنگ و ناوبانگ وا دەکەن! کورە بابە ئەمانە چین! ئەڕۆیشتین هەر گوێمان لە شتی پڕوپوچ دەگرت، بەدوای ئەوەدا دەگەڕاین کەلەگەڵ خواستە گڵاوەکانماندا یەکی دەگرتەوە!
چەند جوان قورئان مەشهەدی قیامەتمان لە دونیادا دەخاتە پێش چاو، وەك وایە کەسێك هاتبێتەوە و بۆمان باس بکات، بە شێوەی ڕابردوو، زۆری بە ئەداتی تەوکید و تەحقیق و لەسەر فعلی ماضی، بەڵام داخەکەم ئێستە زۆری ئەوەندەش عەرەبی نازانێ تا بزانی تەوکید و تەحقیق کە داخلی سەر فعلی ماضی بوو چەند هێزێکی گەورەی هەیە، کە تایبەتمەندییەکی قورئانە و تەنها لەو کتێبە پیرۆز و گەورە و پەیامە کۆتاییەدا هەیە.
بەناوی ڕقی قەومیەوە لە زمانی عەرەبییان دوورخستینەوە، بۆ ئەوەی لە قورئان دوورکەوینەوە، بەناوی پێشکەوتنیشەوە نەمانتوانی فێری زمانی ئینگلیزی ببین، بە شێوەیەك دونیا شێواوەکەی دەرەوەی پێ تێبگەین و نەهێڵن دزە بکاتە ناو کۆمەڵگەکەمانەوە.

زۆرترین بینراو