#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

هەموو جۆرە سێکسێك لە دەرەوەی عەقدی شەرعی حەرامە

هەواڵی / 8/4/2021 537 جار بینراوە

ڕۆشنبیری سێکسی
د. عومەر عەلی
*هەموو جۆرە سێکسێك لە دەرەوەی عەقدی شەرعی حەرامە.
ئیسلام کاری دزێو و نا شەفافی قبوڵ نییە.
لە چوارچێوەی عەقدی شەرعیدا سێکس بەم جۆرەی خوارەوە ڕێگە پێدراوە، کە لە یەك ئایەتی قورئاندا بە جوانی و پڕ ئەدەبەوە بڕاوەتەوە:
*''نِسَآؤُکُمۡ حَرۡثٌ لَّکُمۡ ۪ فَاۡتُوۡا حَرۡثَکُمۡ اَنّٰی شِئۡتُمۡ'' البقرة ٢٢٣
واتە: ژنەکانتان کێڵگەی خۆتانن جا تۆوەکانتان بوەشێننە ناو کێڵگەکانتانەوە (مەبەست چوونە لایانە) بەھەرشێوەیەک دەتانەوێ (لەشوێنی تایبەتی خۆی کە پێشەوەیە نەک دواوە).
*ڕۆشتنە لای خێزان لە دواوە حەرامە، پێشەوامان دەفەرموێ ''ملعون من أتى امرأة في دبرها''. رواه أبو داود
مەلعون لەعنەت لێکراو، واتە ڕەحمی خوای گەورە نایگرێتەوە! بە فەرمودەیەکی تر ئەم فەرمودەش جوانتر ڕوون دەبێتەوە کە دەفەرموێ ''لا ينظر الله إلى رجل أتى رجلا أو امرأة في دبرها''. رواه الترمذي والنسائي
خوای گەورە سەیری ئەو پیاوانە ناکات کە لە دواوە دەچنە لای خێزانەکانیان، واتە بە چاوی ڕەحم و بەزەییەوە سەیریان ناکات، چونکە کارێکی قێزەونیان کردووە و شایەنی بەزەیی نین.
مامۆستایانی کورد لە مێژە بۆ هۆشداری و مەترسی ئەو کارە وتویانە: هەرکەس لەدواوە بچێتە لای خێزانی تەڵاقی دەکەوێ.
ئەو قسەش ئەسڵی هەیە، چونکە ڕۆشتنە لای خێزان لە دواوە پێچەوانەی ئەو عەقدە شەرعیەیە کە کراوە، کەوابێ عەقدەکە هەڵدەوشێنێتەوە و موخالەفەیە، وەك شيخ الإسلام ابن تيمية دەفەرموێ: ومن وطئ امرأته في دبرها، وجب أن يعاقبا على ذلك عقوبة تزجرهما، فإن علم أنهما لا ينزجران، فإنه يجب التفريق بينهما.
ڕۆشتنە لای خێزان لە دواوە هۆکارە بۆ جیابوونەوە و عوزری شەرعیشە بۆ ئافرەت.
هەتا کارەکەش لەوە خراپتر و گەورەترە چونکە لە فەرمودەیەکی تردا هاتووە ''فقد كفر بما أنزل على محمد'' رواه أبو داود.
واتە هەر کەسەکەش کافر دەبێ، کە کافریش بوو ئافرەتەکەی لێ حەرام دەبێ و دەبێت جارێکی تر تەوبە بکاتەوە و مسوڵمان ببێتەوە.
ڕۆشتنە لای خێزان لە دواوە جگە لەوەی جێگای چاندن نییە کە بۆیە شیاو نییە بۆ ئەو کارە، هۆکاری ئازار و نەخۆشی زۆریشە، بە تایبەت سەرەطان و کێشەی ڕانەگرتنی پیسی و هەوا دوای کردنی ئەو کارە، کە ئەوروپییەکان زۆر پێوەی دەناڵێنن!
چونکە عەزەڵەی دواوە تەنها بۆ ڕاگرتنی پیسییە، کە ئەوکارەی پێ دەکرێ خراپ دەبێ، چونکە بۆ ئەو جۆرە یاریە دروست نەکراوە، بۆیە هەیە حەفازە لەپێ دەکات بەهۆی ئەو کارەوە، یان دەناڵێنن بەهۆی نەتوانینی ڕانەگرتنی باو بۆن و ئەو شتانە و عوزر دەهێننەوە خێرا ڕادەکەن بۆ تەوالێت.
جگە لەوەی دوای عەزەڵەکە یەکسەر پیسی دێت! سێکس لەناو پیسیدا تەنها پیسەکان ئارەزووی دەکەن!
نەخۆشی و کێشەکانی سێکس لە دواوە یەکجار زۆرن، لە دونیای ڕۆژئاوادا زۆرترین قسەی لەسەر دەکرێ!
*هەروەها سێکس حەرامە لە کاتی هەبوونی خوێنیشدا، عادەی شەرعی و دوای منداڵ بوون، چونکی ئەوکاتەش ئافرەت بە خوێن پیسە.
''وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ'' البقرة ٢٢٢
واتە: پرسیارت لێدەکەن دەربارەی حەیز (بێ نوێژی ئافرەتان) بڵێ ئەوە ئازارە کەواتە دوور بکەونەوە لەھاوسەرەکانتان لە کاتی حەیزا وە نزیکیان مەکەونەوە تا پاک دەبنەوە کەخۆیان شت (دوای پاک بوونەوە) ئەمجا بچنە لایان لەو شوێنەوە کە خوا فەرمانی پێداون بەڕاستی خوا تەوبەکارانی خۆش دەوێت وپاکانی خۆش دەوێت.
زەواج هەم مافی ئافرەت هەمیش مافی منداڵە، کە هەردووکی بە عەقدی شەرعی دەپارێزرێ، وە هۆکاری بەردەوامیی ژیانە بە شێوەیەکی تەندروست و فیطری.
سێکسی دواوە کە بۆ پیاو حەرام بێ لە ژنی خۆی، کە عەقدیش لە نێوانیاندا هەیە، نێر بۆ نێر پێچەوانەی گشت لۆژیك و فیطرەتی پاکە، تەنها لادان و ئارەزوو پەرستی پیسە، کۆنترۆڵ نەکردنی زەینە لە پێناو ئارەزووی گڵاودا، گەر کەسێك گەشت بەو ئاستە و ئاوا لە دەست دەرچوو شایەنی ژیانی ناو کۆمەڵگەی نامێنێ، بۆیە لە مەزهەبی ئیمامی شافعیشدا کەسی بکەر و کەسی بدەریش دەبێ بکوژرێ، کە کورد لەسەر مەزهەبی ئیمامی شافعییە.
فەرموودەشی لەسەرە بە هەمان ڕەئی ئیمامی شافعی کە بەم شێوەیە هاتووە ''مَنْ وَجَدْتُمُوهُ يَعْمَلُ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ فَاقْتُلُوا الْفَاعِلَ وَالْمَفْعُولَ بِهِ'' صحيح الترمذي
لە ڕۆژئاوادا کە خەڵکی گلێنراوە بەدوای ئارەزووەکانیاندا و فەراغی ڕۆحی زۆریان لە بێ دینیدا بۆ دروست بووە، ئەو فەراغە وایکردووە:
لەگەڵ یەکدا هەڵنەکەن و بە خێرایی جیا ببنەوە، وە خیانەتی زۆر ڕوودەدات و متمانە بە ڕەگەزی بەرانبەر نامێنێ و دواتر بیرۆکەی هاوڕەگەزبازی دروست بووە، واتە هەر ڕەگەزێك و لەگەڵ ڕەگەزی خۆیدا، نێرینە دەڵێ: هەرچی ئافرەتە هەمووی خراپ و خیانەتکارە و جێگەی متمانە نییە، ئافرەتیش بۆ پیاو هەمان شت دەڵێ، ئیتر پەنا بۆ ئەو کارە دەبەن، هەتا لەمەش خراپتریش هەیە هەیە دەڵێ سیقە بە هاوڕەگەزیش نییە، زەواج لەگەڵ کەر و ئاژەڵدا دەکەن!
جا کە لادان گەشتە ئەو ئاستە گەر بنبڕ نەکرێ سەری لە کەرەکەوە دەردەچێ.
کە ئاستی مرۆڤبوون دادەبەزێ ئەوسا بە ئاژەڵیشەوە ناوەستێ، بەڵکو بۆ خوارەوەتریش دەڕوات، ئەمەش ئەو دەقانەمان دەخاتەوە یاد کە دەفەرموێ ''أَمۡ تَحۡسَبُ أَنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَسۡمَعُونَ أَوۡ يَعۡقِلُونَۚ إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلً '' الفرقان ٤٤
هەرگیز ئاژەڵ ڕازی نییە بەوەی زەواجی لەگەڵ بکەیت، کەر گەر لە دیوەخاندا دایبنێی ئەوە ڕێز نییە بۆ کەرەکە، بەڵکو ئەوە ئەوپەڕی بێڕێزییە، کەر خۆی حەزی لە تەویلەیە.
بۆیە لادان لە ئەسڵ و سروشتی پاکی مرۆڤ بۆ پێگەیەك دادەبەزێنێ ناوێکی شیاو نامێنیتەوە بۆ ئەوەی لێی بنرێ.
ئیسلام چەندین ڕێکاری دروست و لۆژیکی داناوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئارەزووە پیسەکان.
یەکەم داهێنانی ئیسلام درێژە پێدەری ئەخلاقە جوانەکان و تەواوکەری بووە.
''إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق'' رواه أحمد

زۆرترین بینراو