سێ جۆری نەخۆشی و سێ پلانی جیاوازی چارەسەری
هەواڵی /
8/4/2021
142 جار بینراوە
سێ جۆری نەخۆشی و سێ پلانی جیاوازی چارەسەری
هەندێک نەخۆشی هەیە پزیشک تەنها بە قسەکردن لەگەڵ
باوان و ئەنجامدانی پشکنینی سەریری دەتوانێت بگاتە دەستنیشانکردن و کۆتا بڕیار و
پاشان پلانی چارەسەری.
جۆرێکی تریان ئەوەیە کە پزیشکەکە سەرەڕای قسە لەگەڵ کردن و پشکنینی سەریریش
ئەوە پێویستی بە چەند پشکنینێکی تاقیگەیی و هەتا تیشکیش دەبێت بۆ گەشتنە دەستنیشانکردن،
بەڵام کاتی زۆری ناوێت و هەر تەنها بە یەک جار حاڵەتەکە دەستنیشان دەکرێت، ئەمەیان
زیاتر پەیوەندی بە حاڵەتە کتوپڕەکانەوە هەیە.
جۆری سێهەمیان ئەوانەن کە زیاتر حاڵەتی
درێژخایەنن و زۆربەی جارەکان کاتێکی زۆری دەوێت
هەتا دەستنیشان دەکرێن و پشکنینی زۆر و هاتن و چوون و موتابەعەکردنی زۆری پێویستە،
لەم جۆرە حاڵەتانەدا دەبێت گرنگی بە وورد و درشت بدرێت، دەبێت کەسەکە ئاماژە بە هەموو
سەردان کردن و چوون و هاتنەکەی بدات، دەبێت هەموو پشکنینە کۆن و نوێیەکانی لەگەڵ خۆیدا
ببات کاتێک دەڕواتە لای پزیشک.
گرنگی ئەم بابەتە بۆ ئێوەی خوێنەر ئەوەیە کە تۆ خۆت بزانیت نەخۆشی و حاڵەتەکەی
ئێوە لە کام جۆرەیانە و ئامادەباشی بۆ وەربگریت لە کاتی چوونە لای پزیشک و ئەوەشت
بۆ ڕوون ببێتەوە بۆ هەندێک جار کاتی زۆرت بۆ تەرخان دەکرێت و بۆ هەندێک جار بە کەمترین
ماندوو بوون چارە دەکرێیت و هەندێک جاریش بە پێچەوانەوە.
دکتۆر زانیار هیوا فەریق
هەڵگری بڕوانامەی بۆڕد لە نەخۆشییەکانی منداڵان