#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

سەرۆكی حكومەتی هەرێم هیچ وادەیەكی بۆ هەڵگرتنی لێبڕینی زۆره‌ملێ مووچە دیاری نەكرد

هەواڵی / 7/4/2021 86 جار بینراوە

چاوەڕێی پارەی به‌غدا ده‌كه‌ن
سەرۆكی حكومەتی هەرێم هیچ وادەیەكی بۆ هەڵگرتنی لێبڕینی زۆره‌ملێ مووچە دیاری نەكرد

شه‌ن پرێس:
سەرۆكی حكوومەتی هەرێم هیچ وادەیەك بۆ هەڵگرتنی لێبڕینی مووچە دیاری ناكات و دەڵێت: چاوەڕێی ئەو پارەیە دەكەن كە لە ئەنجامی ڕادەستكردنی داهات بە بەغدا و هاتنی بەشە بوودجە دەمێنێتەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا جەختیشی كردەوە كە حكوومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە یاسای بوودجەوە، داوایشی لە حكوومەتی فیدراڵی كرد بەرپرسیارێتییەكانی لە بەرانبەر هەرێم جێبەجێ بكات.

زۆرترین بینراو