#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

پزیشكێك: سوودی ڤاکسینەکان زۆر زیاترە لە زیانەکانی،با کۆڕۆنا چیتر ھاوڵاتیان نەکوژێت

هەواڵی / 6/4/2021 99 جار بینراوە

پەیامێكی ڤیدیۆیی ئاراستەی هاوڵاتییانی كوردستان دەكات
پزیشكێكی ڕاوێژكار: سوودی ڤاکسینەکان زۆر زیاترە لە زیانەکانی،با کۆڕۆنا چیتر ھاوڵاتیان نەکوژێت

پزیشكێكی ڕاوێژكاری كورد لە بەریتانیاوە پەیامێكی ڤیدیۆیی لەبارەی ڤاكسینی ئەسترازینیكا بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ناردووە و تیایدا دڵنیایی دەدات كە ئەم ڤاكسینە جێی باوەڕە و ٣٠ ملیۆن هاووڵاتیی بەریتانیاش وەریانگرتووە.

د. ھـەرمـان تەڵـعەت سـامـان ڕاوێـژکـاری نـەخـۆشـیـیەکـانـی ھـەنـاو و بـۆڕیــیـەکـانـی ھـەنـاسـە و سـیـیــەکـان، لـێکـۆڵـەرەوە لـە نـەخـۆشـیـیـەکـانـی شـێـرپـەنـجـە لە بەریتانیا، پەیامێكی ڤیدیۆیی بە ناوی "ســوودی ڤــاکــسـیــن" لە ڕێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەدات كە ئاگادارە ماوەیەكە ڤاكسینی ئەسترازینیكا لە هەرێمی كوردستان بەردەستە.

د. هەرمان ئاماژەی بەوە داوە كە لەم ماوەیەدا تەنها لە بەریتانیا زیاتر لە ٣٠ ملیۆن كەس ڤاكسینی ئەسترازینیكایان وەرگرتووە، لەم ژمارەیەشدا تەنها حەفت كەس گیانیان لەدەست داوە، بەهۆی خوێن مەیینی مێشكەوە، بەڵام تا ئێستا نەسەلمێندراوە كە ئەم خوێن مەیینە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بەم ڤاكسینەوە هەیە.

پزیشكە ڕاوێژكارە كوردەكە داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات ڤاكسینی كۆرۆنا بەكار بێنن و دەڵێ بـا پەتای ڤایرۆسی کـۆڕۆنـا چـیـتـر ھـاووڵاتـیـیان نـەکـوژێـت، لە هەموو بارێكدا سـوودی ڤـاکـسـیـنـەکـان زۆر زیـاتـرە لـە زیـانـەکـانی، ئەگەر هەیانبێت.

زۆرترین بینراو