عه‌بدولستار مه‌جید: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ناكات، بووه‌ته بار به‌سه‌ر خه‌ڵكیشه‌وه
هەواڵی /
6/4/2021
73 جار بینراوە
چیرۆكی خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌ت
ده‌گێڕێته‌وه
عه‌بدولستار مه‌جید:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ناكات، بووه‌ته بار به‌سه‌ر خه‌ڵكیشه‌وه
شه‌ن پرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی
دادگه‌ری له په‌ڕله‌مانی كوردستان، چیرۆكی خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌گێڕێته‌وه
كه له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه به‌خۆڕایی خانوویان دراوه‌تێ و جێكراونهتهوه به‌ڵام
له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی زه‌ریبه‌وه ته‌نگ به خاوه‌ن ماڵ هه‌ڵچنراوه‌و داوای پاره‌ی
زه‌ریبه‌ی ئه‌و خانووه‌ی لێ ئه‌كه‌ن كه به خۆڕایی به‌و خێزانه كهمدرامهتهی
داوه.
عه‌بدولستار مه‌جید
ده‌شڵێت،پیاوێکی بەڕێز و خێرخواز و خواناس دەناسم کە خانوویەکی هەبووە و لەبەر خوا
بەبێ هیچ بەرامبەرێک،داوێتی بە خێزانێک کە پیاوەکەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و
ژنەکەش تەندروستی تەواو نیە، سەرباری ئەوەش خێزانێکی هەژارو دەستکورت و ئاتاجن.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه،
فەرمانگەی زەریبە چون یەخەی ئەو خێزانە هەژارەیان گرتووە و وتویانە بە خاوەن ماڵەکەت
بڵێ سەردانی زەریبە بکات و پارەی زەریبەی ئەم خانووەی داوێتی بە ئێوە پاکتاو بکات و
ده‌ڵێت، بەڕاستی خەفەتم خوارد و ئەوەم بیرکەوتەوە کە ساڵی ٢٠١٤ چۆن دەستیان برد بۆ
ئەو سندوقی هاوکارییەی کە تایبەت بوو بە توشبوان و نەخۆشانی شێرپەنجە و هەرچی پارەی
تیا‌بوو بردیان !
ده‌قی نوسینه‌كه:
پیاوێکی بەڕێز و خێرخواز
و خواناس دەناسم کە خانوویەکی هەبووە و لەبەر خوا بەبێ هیچ بەرامبەرێک، داوێتی بە
خێزانێک کە پیاوەکەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و ژنەکەش تەندروستی تەواو نیە، سەرباری
ئەوەش خێزانێکی هەژار و دەستکورت و ئاتاجن .
فەرمانگەی زەریبە چون
یەخەی ئەو خێزانە هەژارەیان گرتووە و وتویانە بە خاوەن ماڵەکەت بڵێ سەردانی زەریبە
بکات و پارەی زەریبەی ئەم خانووەی داوێتی بە ئێوە پاکتاو بکات . پێیانوتوون بەخوا
ئێمە کرێچی نین بەڵکو خاوەن ماڵ لەبەرخوا جێی کردوینەتەوە بەڵام سودی نەبووە .
کە ئەوەم بیست بەڕاستی
خەفەتم خوارد و ئەوەم بیرکەوتەوە کە ساڵی ٢٠١٤ چۆن دەستیان برد بۆ ئەو سندوقی
هاوکارییەی کە تایبەت بوو بە توشبوان و نەخۆشانی شێرپەنجە و هەرچی پارەی تیا‌بوو
بردیان !
خەمخواردن لە ژیان و
گوزەرانی خەڵک و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆیان، ئەرکی حکومەتە، بەڵام لێرە
حکومەت نەک ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات بەڵکو بۆتە بار بەسەر شانی خەڵک و ڕێگریی لەو خێرخوازانەش
دەکات کە بەهانای هەژارانەوە دەچن و ئەگەر ئەوان نەبونایە خوا دەزانێ چ کارەساتێکی
مرۆیی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا دروست دەبوو !
بەداخەوە هەزاران چیرۆکی
کارەساتباری لەوجۆرە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا دەگوزەرێت و ئەوەش لە حاڵی حوکمڕانی کوردی
و ئەوەش لە هەست و ویژدانی دەسەڵاتدارەکانی !!