#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم چوار بڕیاری نوێ ده‌ركرد

هەواڵی / 5/4/2021 111 جار بینراوە

راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان هەرێم و پارێزگاكانی عێراق
 لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم چوار بڕیاری نوێ ده‌ركرد

شه‌ن پرێس:
لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، بڕیاریدا بە راگرتنی هاتوچۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەڵام دەڵێت: كارى بازرگانى لەنێوانیان بەردەوام دەبێت.

لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، كەمێك لەمەوبەر  لە بەیاننامەیەكدا چوار بڕیاری نوێی لیژنەكەی سەبارەت بە هاتوچۆی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق خستەڕو.

دەقی بڕیارەكان پێكدێن لە:

یەكەم: راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق.

دوەم: تەنها رێگە دەدرێت بەم كەسانەی كە لە خوارەوە ديارى كراون هاتوچۆ بكەن لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بە مەرجێك پێویستە لە بازگەكان لە كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن:

1.ئاژانس و رێكخراوەكانی UN و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان.

2.ئەو هاوڵاتیانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن.

3.كەسانی نەخۆش كە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان

4.بازرگانان و وەبەرهێنەران.

سێیەم: كارى بازرگانى لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكارەكانى خۆپارێزى.

چوارەم: ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.

زۆرترین بینراو