#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

سه‌گه‌كه‌ی‌ جۆ بایدن به‌زمێكی‌ تری‌ نایه‌وه‌

هەواڵی / 4/4/2021 135 جار بینراوە

سه‌گه‌كه‌ی‌ جۆ بایدن به‌زمێكی‌ تری‌ نایه‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ (سی ئێن ئێن)ی‌ ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌گه‌كه‌ی‌ (جۆ بایدن)ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و ووڵاته‌ په‌لاماری‌ كارمه‌ندێكی‌ كۆشكی‌ سپییداوه‌, له‌كاتێكدا كه‌ كارمه‌نده‌كه‌ له‌ باخچه‌ی‌ كۆشكه‌كه‌دا سه‌رقاڵی‌ كاركردن بووه‌.
سی ئێن ئێن ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌كاتی‌ گه‌ڕانی‌ به‌ناو باخچه‌كه‌دا, سه‌گه‌كه‌ی‌ بایدن په‌لاماری‌ كارمه‌ندێكی‌ داوه‌ و دواتر له‌لایه‌ن تیمی‌ خزمه‌تگوزاری پزیشكیی‌ كۆشكی سپییه‌وه‌ پشكنین بۆ كارمه‌نده‌كه‌ كراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هیچ زیانێكی‌ پێنه‌گه‌ییشتووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ خۆی‌.
له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ مانگێكی‌ ڕابردوودا, جارێكی‌ دیكه‌ سه‌گه‌كه‌ی‌ جۆ بایدن هێرشی كرده‌ سه‌ر كارمه‌ندێكی‌ دیكه‌ی‌ ناو كۆشكی‌ سپی و برینداری‌ كرد و بڕیاردرا كه‌ سه‌گه‌كه‌ دوور بخرێته‌وه‌.
جۆ بایدن و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دوو سه‌گیان هه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانی‌ (چامپ و مێجه‌ر) كه‌ هه‌ر دوای‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌ ده‌سبه‌كاربوونی‌ بایدن له‌ (20)ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ, هێنرانه‌ ناو كۆشكی سپییه‌وه‌.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ (دۆناڵد تره‌مب)ی سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هیچ ئاژه‌ڵێكی‌ له‌ناو كۆشكی سپیدا به‌خێونه‌ده‌كرد.


زۆرترین بینراو