#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

یه‌كێك له‌و دادوه‌رانه‌ی‌ صدام حسینی‌ دادگاییكرد, به‌ كۆرۆنا گیانی‌ له‌ده‌ستدا

هەواڵی / 4/4/2021 105 جار بینراوە

یه‌كێك له‌و دادوه‌رانه‌ی‌ صدام حسینی‌ دادگاییكرد, به‌ كۆرۆنا گیانی‌ له‌ده‌ستدا
 
شه‌ن پرێس:
یه‌كێك له‌و دادوه‌رانه‌ی‌ كه‌ (صدام حسین)ی سه‌رۆك كۆماری‌ پێشووتری‌ عێراقی دادگاییكرد, به‌هۆی‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ (محمد عورێبی)ی‌ یه‌كێك له‌و دادوه‌رانه‌ی‌ كه‌ صدام حسینی سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ عێراقی دادگاییكرد, به‌هۆی‌ توشبوونی‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
شایانی‌ باسه‌ كه‌ له‌دوای‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دادوه‌ران (ڕه‌ئوف ڕه‌شید  و  ڕزگار محمد) محمد عورێبی سه‌رپه‌رشتیی‌ پڕۆسه‌ی‌ دادگاییكردنی‌ صدام حسینی كرد.





زۆرترین بینراو