#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ئه‌مریكا ئیسرائیل به‌ داگیركه‌ر ناوده‌بات

هەواڵی / 4/4/2021 113 جار بینراوە

ئه‌مریكا ئیسرائیل  به‌ داگیركه‌ر ناوده‌بات
 
شه‌ن پرێس:
وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ پرسـی بانكی‌ ڕۆژئاوای‌ فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ داگیركراوه‌ و ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی‌ به‌ (داگیركه‌ر) ناوبرد.
له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا (نێد پرایس)ی ووته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: سه‌رۆك بایدن پێیوایه‌ كه‌ بانكی‌ ڕۆژئاوای‌ فه‌له‌ستین, كه‌ ئیسرائیل ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گرتووه‌, داگیركراوه‌.
ووته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ووتیشی كه‌ ئه‌وه‌ ڕاستییه‌كی‌ مێژووییه‌ كه‌ ناوچه‌كانی‌ ڕۆژئاوا و كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ و به‌رزایه‌كانی‌ جۆلان له‌دوای‌ جه‌نگی‌ ساڵی‌ (1967)ه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ داگیركراون.
به‌رپرسه‌ باڵا ئه‌مریكیه‌كه‌ جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵوێستی‌ نه‌گۆڕی چه‌ندین سه‌رۆك و حكومه‌تی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا بووه‌ به‌ كۆماری‌ و دیموكراته‌كانیشه‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ندین ده‌یه‌ی‌ ڕابردوودا.


زۆرترین بینراو