كوڕه گه‌وره‌كه‌ی تره‌مب كۆشكێكی به ملیۆنان دۆلار كڕی
هەواڵی /
4/4/2021
130 جار بینراوە
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی تره‌مب كۆشكێكی به ملیۆنان دۆلار كڕی
شه‌ن پرێس:
كوڕه گه‌وره‌كه‌ی (دۆناڵد تره‌مب)ی سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نزیك ماڵی باوكی له ویلایه‌تی فلۆریدا, كۆشكێكی ناوازه و گرانبه‌های به ملیۆنان دۆلار كڕی.
ڕۆژنامه‌ی (بالم پیچ پۆست) بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو (ترمب جۆنیۆر)ی كوڕه گه‌وره‌ی دۆناڵد تره‌مب و (كیمبرلی جیلفۆیل)ی كچه هاوڕێی, كۆشكێكی گرانبه‌هایان له ویلایه‌تی فلۆریدا به (9,7) ملیۆن دۆلار كڕیوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه, ڕووبه‌ی ئه‌و كۆشكه (1000) مه‌تره و (6) ژووری نوستن و (11) حه‌مام و چه‌ندین هۆڵ و ژووری تر و باخچه و شتی تری ناوازه‌ی تێدایه.
كۆشكه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی تره‌مب له كۆمه‌ڵگای (ئهمیرالز گۆف)ه و جگه له پێدانی نرخه‌كه‌ی, پێویسته بڕی (195,000) دۆلاریش وه‌ك ڕسوماتی ئه‌ندامێتی له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه و كڕینه‌كه‌ی بدات.