#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

چەند پرسێکی گرنگ و کارە قێزەونەکانی پارتی و یەکێتی لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا

هەواڵی / 4/4/2021 242 جار بینراوە

چەند پرسێکی گرنگ و کارە قێزەونەکانی پارتی و یەکێتی لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا

ئا: ڕەگەز کەمال
>>لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پارتی و یەکێتی لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨ تەزویریان کردووە و کەمە نەتەوەییەکان و کورسی کۆتاکان لەناو پەرلەمان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی بەکاردەهێنێت.


>>هەر لە راپۆرتەکەدا هاتوە، یەکێتی لە کەرکوک بەجۆرێک تەزویری کردووە کە لەو ناوچانە دەنگی زۆرینەی هێناوە کە کورد نشین نین! یاخود هیچ ئەندام و لایەنگرێکی یەکێتی لەو ناوچەیە ناژین بۆ ئەمەش پشتی بەستووە بە راپۆرتی گروپی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان.


>> لەبارەی زانکۆکانەوە نوسیویەتی: پارتی و یەکێتی دەستیانگرتووە بەسەر زانکۆکانی کوردستان و پۆستەکانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەشەکان بە لایەنگر و ئەندامەکانی خۆیان پڕدەکەنەوە.


>>بۆ ئازادی رۆژنامەگەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە: کەناڵەکانی سەر بە پارتی وەک کوردستان ٢٤ و رووداو، لەسنوری یەکێتی کوردسات و گەلی کوردستان دەستیان دەگات بە هەموو زانیاریەکان و هاوکاری دەکرێن. بەڵام، کەناڵەکانی ئۆپۆزسیۆن بەردەوام کێشەیان بۆ دروست دەکرێت و زۆرجار نوسینگەکانیان دادەخرێن یاخود پەخشیان رادەگیرێت نوسینگەکانی ئین ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک وەک نمونە هێناوەتەوە ئەمە لەکاتێکدایە بەگوێرەی یاسا حکومەتی هەرێم مافی ئەوەی نیە هیچ کەناڵێک دابخات.

ڕەگەز کەمال
ڕێکخەری ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ

زۆرترین بینراو