#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

دەبێ لەم بارودۆخەدا چۆن پێشوازی لە رەمەزان بکەین؟

هەواڵی / 3/4/2021 156 جار بینراوە

دەبێ لەم بارودۆخەدا چۆن پێشوازی لە رەمەزان بکەین؟
دكتۆر محمد سینه‌مۆكی

1- پێویستە پێش هەر هەنگاوێك ئامانجمان لە بەڕۆژوو بوون لە ڕەمەزاندا دیاری بکەین.
2- پێویستە بڕیار بدەین کە دەبێت ئەمساڵ یەکێك بین لە ئازاد کراوەکانی یەکەم شەوی ڕەمەزان.
3- پێویستە بڕیار بدەین کە لەم ڕەمەزانەدا کۆڵی گوناهەکانمان سووكتر بکەین و توێشووی قیامەتیش قورستر بکەین.
4- پێویستە لە ئامادەباشیدابین بۆ گەرمترین پێشوازی لە رەمەزان تاکو چی دەوێ لێمان بڕیاری بۆ بدەین و چی پێیە بۆمان لێی وەربگرین.
5- پێویستە بڕیاری ئاشتەوایی گشتی بدەین بدەین و سەرجەم کێشەو ناکۆکیە کۆمەڵایەتیەکانمان وەلانێین.
6- پێویستە زۆرترین ڕێز و چاکەکاری ماددی و مەعنەوی لەگەڵ دایك و باوكماندا ئەنجام بدەین.
7- پێویستە پەیوەندییە خزمایەتییەکانمان چالاكتر بکەینەوە و پەردەی تووڕەیی و نیگەرانی بدڕێنین.
8- پێویستە پرسی گفتوگۆ لەگەڵ خێزان و خانەوادەماندا زیاتر بکەین و هەندێ چالاکی هاوبەشی خێزانی ئەنجام بدەین.
9- پێویستە لەم ڕەمەزانەیەدا زۆرترین عیبادەت و قورئان خوێندن و زیکر و چالاکی جۆاروجۆری گرینگ و پێویست ئەنجام بدەین.
10- پێویستە هەریەکێمان چالاکییەکی دەعەوی و پەروەردەیی و ئەخلاقی و خزمەتگوزاری ئەنجام بدەین ئەگەر بڵاوکردنەوەی دێڕێكیش بێت لە فەیسبووك و گەیاندنی جەمێك خواردنیش بێت بۆ هەژارێك یان دەستگیرۆیی کردنی موحتاجێك.

زۆرترین بینراو