#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

شەش ئاماژە دەریدەخەن پێویستە لێی جیابیتەوە پێش ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکەیت

هەواڵی / 3/4/2021 883 جار بینراوە

شەش ئاماژە دەریدەخەن پێویستە لێی جیابیتەوە پێش ئەوەی هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکەیت
 
ماوەی دەستگیرانداریی یان ماوەی ناسینی یەکتر بە قۆناغێکی دەرکەوتنی بەهێزی پەیوەندییەکە دادەنرێت، چونکە لەو ماوەدا بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ دەکرێت و تێگەیشتن لە یەکتری دروست دەبێت، کە دواتر بڕیار دەدەیت کەسە گونجاوەکەیە بۆ هاوسەرگیریی یاخود نا.

ماڵپەڕی "cosmopolitan" لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، ماوەی دەستگیرانداری یاخود ئەو ماوەی دوو کەس یەکتری تێدا دەناسن بۆ هاوسەرگیریی، تێیدا بیروڕا و داواکارییەکان دەخرێنە ڕوو، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەریی لەگەڵدا پێکبهێنیت یاخود نا، بەگوێرەی ماڵپەڕەکە ئەگەر ئەم نیشانانەی تێدا بوو مانای وایە هاوسەرگیریی لەگەڵدا مەکە.

١.هەست بکەیت کە تۆ لە پێشەوەی هەموو شتەکانی ژیانییەوە نیت.
٢.کۆنترۆڵی بڕیارەکانت بکات و قسە قسەی خۆی بێت.
٣.هەستەکانت ناوبەناو بگۆڕێن و هەندێک کات هەست بە سۆز نەکەیت.
٤.لە پەیوەندییەکەدا هەست بە بێزاری بکەیت.
٥.بە درێژایی کات بێزارت بکات و وەک کەسێکی ئازیز نەبێت بۆت.
٦. هەرکاتێک بیر لە هاوسەرگیریی دەکەیتەوە لەگەڵیدا هەست بە ترس بکەیت.
ئ.ل


زۆرترین بینراو