دەگمەن لە جیهاندا.. لە دهۆک منداڵێک بە سێ ئەندامی نێرینهوه لەدایکبوو .
هەواڵی /
2/4/2021
216 جار بینراوە
دەگمەن لە جیهاندا.. لە دهۆک منداڵێک بە سێ ئەندامی نێرینهوه لەدایکبوو .
شهن پرێس : ناس
لە شارى دهۆک منداڵێك بە حاڵەتێكى دەگمەنەوە لە دايك دەبێت كە يەكەمجار لە جيهاندا ڕوودەدات، ئەويش بوونى سێ ئەندامى زاووزێييە.
منداڵەکە کوڕە و بە شێوەيەكى تێكچووى دەگمەن لە دايك بووە، ئەويش بوونى سێ ئەدامى زاووزێييە.
ئەو پزيشكانەى سەرپەرشتى لەدايكبوونى منداڵەكەيان كردووە دوو ئەندامى زاووزێييان لێكردووەتەوە و ئێستا تەنها يەك دانەیان هێشتووەتەوە.
منداڵەکە، یەکێک لە چووکەکانی دوو سانتیمەتر بووە و لە شوێنی راستەقینەی چووکیدا بووە، ئەوانی دیکەش سانتیمەترێک بوونە و لەخوارەوە توورەکەی گونیدا بوون.
لە هەر شەش مليۆن منداڵ لە جيهاندا كە لە دايك دەبن، تەنها يەك منداڵ بەو شێوەيە لە دايك دەبێت و زياتر لە يەك ئەندامى زاووزێى دەبێت كە دوانە، بەڵام ئەو منداڵە عێراقييە سێ ئەندام بووە و ئەوەش يەكەم حاڵەتى لەو جۆرەيە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵى 2015 لە وڵاتى هندستان منداڵێك بە هەمان شێوەى ئەو منداڵە عێراقييە لەدايكبووە، بەڵام جەخت لەو زانياريانە نەكراوەتەوە و لە هيچ گۆڤارێكى پزيشكى متمانە پێكراودا تۆمار نەكراوە.
زانايان لێكۆڵينەوەيان لەو ديارەى منداڵە عێراقييەكە كردووە، بۆ زانينى هۆكارەكانى و كاريگەرى ئەو دەرمانانەى دايكەكە لە كاتى دووگيانيدا وەرى گرتووە و بوونى دياردەكەى هاوشێوە لە مێژووى خێزانەكەدا، بەڵام هيچ ئەنجامێك بەدەست نەهاتووە.