#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

هەواڵی / 29/3/2021 231 جار بینراوە

من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

بەداخەوە جارێكی تر خەڵكانێكی زۆر تووشی كۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە كلینیك و نەخۆشخانەكان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە بزانیت:
١.كۆڕۆنای ئێستا زنجیرەی تازەیە و گۆڕاوە لەوانەیە بەرگری لەشت نەیناسێتەوە
٢.لەوانەیە پێشووتر كۆڕۆنات تووشبووبێت بە سووكی و ئەم جارە بەقورستر تووش بیت
٣.ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە ھەمووكات ھەیە
٤.لەوانەیە بەرگری لەش دژی كۆڕۆنا بۆ شەش مانگ بمێنێتەوە بەڵام نەخۆش ھەیە كەمتر لە شەش مانگ دووبارە تووشبۆتەوە
٥.گروپی مەترسیدار (بەتەمەن،نەخۆشی درێژخایەنی دڵ و شەكرە...)ھەموو كات پێشبینیی قورسی نەخۆشیەكەیان لێ دەكرێت
٦.لەوانەیە ھەڵگری ڤایرۆسەكە بیت و كەسانی نزیك خۆت تووشبكەیت، بێئەوەی نیشانەت هەبێت
بۆیە ماسك بەستن و دووركەوتنەوە لەیەكتر بە دوومەتر  كلیلی سەركەوتنە بەسەر كۆڕۆنا تاوەکوو ڤاكسین دەگات بەھەموو خەڵك.


د. سوارە عەلی - پسپۆڕی هەناو


زۆرترین بینراو