#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

ســپــێــنــاخ .. سـه‌وزه‌یـه‌ك لـه‌بـری‌ ده‌رمـان

هەواڵی / 29/3/2021 221 جار بینراوە

ســپــێــنــاخ .. سـه‌وزه‌یـه‌ك لـه‌بـری‌ ده‌رمـان
 
شه‌ن پرێس:
سپێناخ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین و به‌سوودترین سه‌وزه‌كان كه‌ سوودێكی‌ ئێجگار زۆری‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و كانزاكان و ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ش هه‌ندێكن له‌ سووده‌ گرنگه‌كانی‌ ئه‌م سه‌وزه‌یه‌:
1/ یارمه‌تیی‌ پته‌وبوون و ته‌ندروستیی‌ ئێسك ده‌دات.
2/ بۆ ئافره‌تانی‌ دووگیان زۆر به‌سووده‌.
3/ به‌ (ڤیتامین كه‌ی‌ و ئه‌ی‌ و فۆلیك ئه‌سید و ڕیشاڵه‌كان و كانزاكانی‌ پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و ئاسن) ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
4/ له‌ قه‌بزی‌ ده‌تپارێزێت.
5/ بۆ ته‌ندروستیی‌ دڵ به‌سووده‌.
6/ دژی‌ ژه‌هراویبوونی‌ جه‌سته‌یه‌.
7/ له‌ دژی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كارده‌كات.
8/ په‌ستانی‌ به‌رزی‌ خوێن داده‌به‌زێنێت.
9/ كه‌مخوێنی‌ ناهێڵێت.
10/ به‌ دژه‌ پیربوون ناسراوه‌.
11/ یارمه‌تیی‌ هێوربوونه‌وه‌ی‌ له‌ش ده‌دات و قه‌له‌قی‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.
12/ گه‌لاَی‌ سپێناخ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش زۆر باشه‌.

 

سپیناخ مرۆڤ له‌ نه‌خۆشى له‌بیرچوونه‌وه‌ ده‌پارێزێت

به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی رۆژنامه‌ی (تایمز)ی بریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ رۆژانه‌ خواردنی ژه‌مێك سپێناخ یان گه‌ڵای سه‌وزه‌ی هاوشێوه‌ وه‌ك تور ھاوكاری ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌زیادكردنی توانای مێشكی مرۆڤ ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ مرۆڤ ده‌پارێزێـت له‌بیرچونه‌وه‌ و زه‌هایمه‌ر و خه‌ڵه‌فان.



زۆرترین بینراو