#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

زانیارییه‌ گرنگه‌كان له‌ باره‌ی جۆره‌كانی قاوه‌ ، سوود و زیانەکانی بزانه‌ .

هەواڵی / 27/3/2021 244 جار بینراوە

قاوە و جۆرە بەناوبەنگەکانی ، سوود و زیانەکانی قاوە

شه‌ن پرێس :
--- قاوە بە بەناوبانگرتین جۆرەکانی خواردنەوە دادەنرێت له جیهاندا و لەم ساڵانەی دواییدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاووڵاتییان ڕۆژانە دەیخۆنەوە بە تایبەت لە گەنجان دا.
-- بەناوبانگترین جۆرەکانی:
١-- ئێسپریسۆ:  پێکهاتووە لە قاوەی کوتراو لەگەڵ ئاو، بەوە جیادەکرێتەوە کە جۆرە کلاسیکییەکەی هیچی لەگەڵ تێکەڵ ناکرێت .
٢ -- کاپۆچینۆ: بەناوبانگترین جۆرەکانە و  لە قاوەی ئیسپرێسۆ  لەگەڵ  کەمێک له شیری  کوڵاو پێک دێت  لەگەڵ  چێنێک لە کەڤ له شیر  بەسەر قاوەکەوە  .
٣ -- قاوەی لاتیە ( شیر و قاوە )، قاوەی فەڕەنسی: قاوەی ئێسپریسۆ  لەگەڵ شیری چڕکراوە بە ڕێژەی یەکسان  و چێنێک لە کەڤی تۆخ لەسەر قاوەکە هەیە و  دەتوانرێت  تامی جیاوازی وەک ڤانێلا  یان  گێزەر یان بلۆبێری تێکەڵبکرێت .
٤-- قاوەی مۆکا:  بریتیە لە تێکەڵەی قاوەی ئیسپریسۆ و شیری چڕکراوە و شەکر و  سەڵسەی شکۆڵاتە.  
٥ --  قاوەی سەوز: ئەو کەسانە زیاتر دەیخۆنەوە کە کێشەی زۆری کێش و قەڵەوییان هەیە   .
٦ -- قاوەی عەرەبی:  قاوەی هاڕاو بە باشی لەگەڵ حێل و دارچینی و  بێ شەکر  و بە تاڵی دەخورێتەوە .

-- سوودە تەندروستیەکانی قاوە:

-  وشیاربوونەوە  و  هەست بە چالاکی کردن .
- دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان  کە ڕۆڵێکی گرنک دەبێنێت لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و  کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستەدا .
-- پاراستنی تەندروستیی دڵ.
-- یارمەتی دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە قەڵەوی .
-- بەهێزکردنی یادەوەری و تەرکیز.
-- کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم و  بەرزیی کولیستڕۆڵ و جەڵتەی مێشک  و  بەردی زراو.


--- زیانە تەندروستییەکانی قاوە:  بە تایبەت ئەگەر ڕۆژانە زیاتر لە دوو کووپ بخۆرێتەوە:

-- کەمیی ئاسن و کەمخوێنی بە تایبەت لە خانمانی شیردەر و دوو گیان   و لە منادڵان.
-- تێکچوونی خەو .
-- زیاد بوونی دڵەڕاوکێ
-- سکچوون.
-- هەموو زیانەکانی تری ماددەی کافایین .

د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک  
ئەندامی پڕۆفیشناڵی کۆلیژی ئەمریکی بۆ زانستی خۆراک
ئەندامی تۆمارکراوی پسپۆڕانی خۆراکی ئەمریکا

زۆرترین بینراو