#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

کۆرۆنا بۆ ئێستا

هەواڵی / 27/3/2021 112 جار بینراوە

کۆرۆنا بۆ ئێستا

د.ئازاد مه‌نتك
 لەم یەک دوو ڕۆژەدا، بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری ئەوەیاندا؛ کە:ْ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە!؟ تەنانەت ئەوەشییان باس کرد، کە:ْ هەموو جۆرە گۆڕاو و نوێیەکان بوونییان هەبووە و تۆمار کراوە. ئەوجا بە هۆی ئەوەی تاکی کوردی ئاستی ڕۆشنبیری گشتی و هۆشیاری دروستی لاوازە، سەرەڕای ناسەقامگیری باری ئابووری و سیاسی و دارایی ووڵات و نەبوونی پارە و مووچە...هتد. ئەمە وای کردووە، کە: خەڵک دڕدۆنگ و لا سار ببێت و تەنانەت پابەند بە ڕێنماییەکان نەبێت و وەکو ناڕازییەک وێنای بکات. لۆیە، لات ئاسایی بێت، کە: هاووڵاتی خوێندەوار و خاوەن بڕوانامە وا بڵاو بکاتەوە کە کۆرۆنا نییە یان مەترسی نییە یان هتد.... لە ئێستادا، ئێمە هەنگاو لۆ قۆناغی دووەمی شەپۆڵی دووەم دەنێین و پێش بینی دەکرێت ژمارەکان زۆر ڕوو لە زیاد بوون بکەن!؟ هەرچەند ئەو ژمارە فەرمییەی ڕۆژانە ئیعلان دەکرێت ژمارەی ڕاستەقینەی توشبووان نییە چونکە ژمارەی تێست و پشکنینەکان بەگوێرەی خواستەکان نییە، لۆیە: ژمارەکە زیاترە. ئەوجا لە شەپۆڵی یەکەم خەڵک و عەوام هەبوو هەر لاسار بوو تەنانەت نەدەهاتە ڕایێ! بەس وەکی یاریزانی بەناوبانگی عێراق (ئەحمەد ڕازی/ خ.ع) بەو نەخۆشییە ئۆغری کرد ئەو کات میللەت خۆفەکی لۆ درووست بوو و ترسەکی لێ غارب بوو ئەو کات پابەندی ڕێنماییەکان بوو. لە ئێستادا ئەگەر بتەوێت سیاسەتی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا دابڕێژینەوە، ئەوا: سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین، کە:  سەبارەت بە نەخۆشییەکە هەتا ئێستا ئەم نەخۆشییە نوێیە و هەموو شتێکی دەربارە نازانین، لێرەدا دوو هەڵبژاردنت لە پێشە، ئەوانیش:

ا. ڕێگا بدرێت خەڵک وەک پێش کۆرۆنا تێکەڵ ببێتەوە، هەتا دوو لە سێی خەڵک تووشی بێن!؟ لێرەدا، ئەو کەسانەی مەترسی لە سەر ژیانیان دەبێت، وەک: پیر و پەککەوتە و بەناوساڵ کەوتوو و نەخۆشی درێژخایەن ژیان و تەندروستییان دەکەوێتە مەترسییەوە و لە دەستییان دەدەدین. بەو مانایەی، کە: قوربانی بە دۆست و خۆشەویست و هاوشاریییان بدەین! هەتا چ نەبێت بەلایەنی کەم دوولە سێی دانیشتووانی هەرێم تووشی بێن ئەو کات، کە: خەڵک تووشی بوون مەناعە و بەرگرییان لۆ دروست بوو سووڕی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە دەپچڕێت و چیدی ڤایرۆسەکە مەترسیدار نابێت. هەروەک کوو، لە سوێد یان لە بەریتانیا لە سەرەتا ئەوەیان پیادە کرد بەڵام دەبێت تیلکە چاوێک لە سەر ژمارەی مردووان و ئەوانەی ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە بێت، کە لە نێوان (٣ - ٥٪)یە. بێگوومان ڤاکسین هەروەک پێش بینی دەکرا هەتا ساڵی (٢٠٢٢ز) نەگاتە عێراق و پڕۆسەی پەیدا کردنی بە هۆی ئەوەی پارەی دەوێت کەمێک قورسە. هەتا ڤاکسینیش سەت لەسەت  ناتپارێزێت و بێمننەتت ناکات، لۆیە؛ ئەگەر ڤاکسینیشت وەرگرت هێشتا دەبی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەکان پیادە بکەیت.
 ئەوەشت وەبیر بێت، کە: دامەزراوە تەدروستییەکان ئەو توانایەیان نییە و لە توانای هیچ ووڵاتێکیش نییە، کە بە هۆی ئەوەی ئەم ڤایرۆسە توانای تەنینەوەی زۆرە؛ لۆیە: ناتوانرێت لە یەک کاتدا خزمەتگوزاری وەکو یەک بەردەست بێت.

ب. ڕێکاری و خۆپاراستنەکان پیادە بکرێت: لێرەشدا، گرفت ئەوەیە کە ئێرە گرفتی بەڕێوە بردن و دارایی هەیە؛ وە پارە و دارایی لە دەست کەسی ئەمین نەبووە و خەڵک ماوەیەکی زۆرە مووچەی نەدراوەتێ. ئەوەش لەبیر نەکەین، کە: ناتەبایی، ناڕێکی، لاتەریکی، ناسەقامگیری لێرە هەمووی دەوری هەیە. ئەگەر پابەند بوون بە ڕێنماییەکان پیادە بکرێت، ئەوا: هەموو ئاستەنگەکانی هەڵبژاردەی یەکەم لەو هەڵبژاردەیە کەم دەبێتەوە و باشتر خزمەتگوزاری تەندرووستی پێشکێش هاووڵاتییان دەکرێت.

    خەڵک خڕ بیلبتوون دەبێت ئەوە بزانن، کە؛ ئەم دەرد و پەتایە جەنگێکە و هەموو مرۆڤایەتی تێیکەوتووە و پشوو درێژی گەرەکە و هەموو ئاماژەکان ئەوە دەسەلمێنن، کە؛ تا ساڵی (٢٠٢٢ز) درێژەی دەبێت و دەخایەنێت. پابەند بوونت ئەرکێکی نیشتیمانی، نەتەوەیی، مرۆیی، ئایینیە و بە جیهاد  و خەبات لۆت ئەژمارد دەکرێت.

زۆرترین بینراو