#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز

لێیان پرسییم: ئایا پاش مردنمان چۆن زیندو دەکرێینەوە؟

هەواڵی / 26/3/2021 165 جار بینراوە

لێیان پرسییم:   ئایا پاش مردنمان چۆن زیندو دەکرێینەوە؟
دكتۆر حه‌سه‌نی پێنجوێنی

ئازیزێکمان نامەیەکی ناردبوو، لەنامەکەیدا نووسیبووی:  مامۆستای ئازیز من ماوەیەکە گەشتی روح مێشکی داگیر کردووم و ھەرچەند بیری لێدەکەمەوە لێی حاڵی نابم،..  
ئایا ئێمە دوای فەوتمان لە جیھانی فیزیک دوبارە لە چ قۆناغێک دوبارە دەبینەوە فیزیک و زیندوو دەبینەوە ، ئایا ئێمە چۆن دەتوانین بەلاشەیەکی فیزیک بۆ ماوەیەکی بێ سنور بژین؟
زۆر سوپاست دەکەم.  

#   #   #

وەڵام:
کاکە رەسووڵی خۆشەویست و ئازیزم سڵاو و رەحمەتی خودا لەتۆیش بێت.
هەروەک دەزانیت ئێمە لە لاشەیەکی فیزیکی ورۆحێکی ئیلاهی پێک هاتووین، تا لەژیانداین ئەم  مادە و رۆحە دەست لەملانن، هەماهەنگییەکی تەواو لەنێوانیاندا هەیە، کاری رۆژانەمانی پێ ئەنجام دەدەین..
کاتێکیش فەوتمان کرد و مردین.. رۆح لە لاشەمان جیا دەبێتەوە.. لاشەکەمان کە لەم خاکی زەوییە پێک هاتووە، دەڕزێت و دەبێتەوە بەخاک.. رۆحەکەیشمان دەفڕێ بۆ بەرزەخ، بەرزەخیش ئەو شوێنەیە کەجێی رۆحی هەموو ئادەمیزادە کانە،  هەر لەباوکە ئادەمەوە تا دواین کەسێک ژیانی لەم جیهانەدا دەبێت..

ئەوگیانەمان لەوێ دەمێنێتەوە تاکاتێ فوو بەکەرەنای سووردا دەکرێت، و دنیا وێران دەبێت، و رۆژی قیامەت دێت، ئەوکاتە خودا ئەم لاشە مردوانە هەموو زیندوو دەکاتەوەو هەرکەسە رۆحی خۆی بەبەرا دەکرێتەوە..
مامۆستایەک لە  سنە زیندو بوونەوەی بەلاوە زۆر سەخت بوو، دەیگوت: ئەم هەموو ملیارد  نفووسە چۆن لە کاتێکا زیندو دەکرێتەوە؟

منیش گوتم: تۆ لەتوانای خۆتەوە دەڕوانیت بۆیە بەلاتەوە سەختە.. دەنا ئەگەر سەیر بکەیت ئەم هەموو ملیار بنجە گیایە وشک دەبێت، و خودا بارانێک بەسەریا دەبارێنێ وهەمووی زیندوو دەکاتەوە.. ماوەیەک بیری کردەوەو گوتی: وەڵڵا خۆ وایە.. و الحمد للە مولتەزیم بوو بە ئیسلامەوە.

ئێستاش بەتوۆ دەڵێم: ئەگەر کتێبێکی ئینگلیزی یەک هەزار لاپەڕەیی کۆپی بکەیت، و بیخەیتە ناو تەرجومەی گووگڵەوە لە چاو تروکانێکدا بۆت دەکات بە عەرەبی.. یا بە فەرەنسی یا بەهەر زمانێکی تر..
ئەگەر ٣٠ ساڵ لەمەوبەر بەمن و تۆیان بگوتایە: شتێک پەیدا بووە لە چاو تروکانێکدا کتێبێکی ئینگلیزی هەزار لاپەڕەیی تەرجمە دەکات بە عەرەبی، ئێمە چێمان دەگوت؟!

بێگومان ئێمە بەشێتمان دەزانی، و پێمان دەگوت: کاکە بڕۆ تێستێکی خۆت بکە بزانە تووشی نەخۆشی دەروونی نەبوویت؟! بۆ؟ چونکە لە توانای خۆمانەوە بۆ مەسەلەکەمان دەڕوانی.. ئایا ئێستاش وا بییر دەکەینەوە.؟

لەبەر ئەوە توانای خوا توانایەکی رەها و موتلەقە.. لەگەڵ هیچ توانایەکی تردا قیاس ناکرێت..
ئەگەر سەیری گۆی زەوی بکەیت بەم هەموو قورساییەی کە هەیەتی، بەم هەشت ملیارد نفوسەو، بەم پێنچ شەش قارەوە، بە ئوقیانووسی ئەتلەسی و هیندی و ئارامەوە لەشێوەی گۆیەکی خردا کە خێراییەکەی بەدەوری رۆژا لە خێرایی دەنگ خێرا ترە، بێ ئەوە کۆڵەکەیەکی لەژێردا بێت، و بێ ئەوەی بە ئەڵقەیەک هەڵواسرابێ....تاد.. ئەگەر بییری لێ دەکەیتەوە عەقلی ئینسان تێیدا کول و کەساسە.. !! دەبێ ئەو جازبییەتە چەند بەهێزبێ، کە خودا لەم ئەستێرانەدا دروستی کردووە، و ئەم هەموو بارساییانەی راگیر کردووە!!

هیوادارم کەمێ لەم شتە مادییانەی کە لەبەرچاو خۆماندا هەیە و زانیاری بۆمان باس دەکات، بییر بکەیتەوە.. و ورد ببیتەوە، وئاگادارم بکەیتەوە..
با بزانم بۆچونت لەگەڵ ئەم وەڵامەدا چۆنە؟ ئەم بەشەیان هەڵدەگرم بۆ دوای وەڵامدانەوەت:
  چۆن دەتوانین بەلاشەیەکی فیزیک بۆ ماوەیەکی بێ سنور بژین؟
هیوا دارم دڵە پاکەکەت سەقام گیر و دامەزراو بێت..
بۆ وەڵامی بەشی دووەم ی پرسیارەکەت کە نووسبووت:
ئایا  ئێمە چۆن دەتوانین بەلاشەیەکی فیزیک بۆ ماوەیەکی بێ سنور بژین؟

زۆرترین بینراو